«نەوەی ئیسرائیل دیسانەوە لەبەرچاوی یەهوڤا خراپەیان کرد… و یەهوڤا ئەوانی فرۆشتە دەستی یابین پاشای کەنعان، کە لە حازۆر فەرمانڕەوایی دەکرد» (دادوەران ٤:١-٢).جێگەی سەرنجە کە حازۆر و هاوپەیمانەکانی سەد ساڵ پێش ئەم کاتە لەلایەن یەشوعەوە داگیرکرابوون (یەشوع ١١:١٠-١٥)، و لەسەر ڕووی زەوی وێران کرابوون. بۆچی، ئەگەر بە تەواوی وێران کرابوو، دیسانەوە گوێمان لێی دەبێت؟ ئەگەر حازۆر وەک وێنەی خراپەیەکی ڕۆحی سەیر بکەین کە دەسەڵاتی بەسەرماندا هەبووە، وانەیەکی بەنرخ بەدەست دەهێنین. هەموومان دەزانین کە چۆن شتێکی لەو جۆرەمان ڕووخاندووە و پاشان ڕۆژێک بەخەبەر دێین و دەبینین ئەو دوژمنە کۆنە، هەر بەو هێزەوە، و دەبێت دیسانەوە شەڕی لەگەڵدا بکەین.
ناوی پاشای حازۆر گرنگە—واتای «تێگەیشتن» دەگەیەنێت. تێگەیشتن دەتوانێت دوژمن بێت ئەگەر ڕێگە بدەین هێزی ژیریی مرۆڤ جێگەی هێزی ووشەی خودا بگرێتەوە. هێزی تێگەیشتنی تەنها مرۆڤ کە لە شتە خوداییەکاندا کۆنترۆڵ بکات شتێکی ترسناک و ناخۆشە. «یابین» بەم شێوەیە وێنەی ئەو جۆرە کەسانە دەکێشێت کە «ڕووناکیی خوداوەند»یان ناوێت چونکە بە ڕووناکیی تێگەیشتنی خۆیان ڕازین.
ژیری کە لە خودا دوور بخرێتەوە واتای بێباوەڕی دەگەیەنێت، گرنگ نییە بە چ ناوێک خۆی دەشارێتەوە.ئێس. ئاڕ.





