خۆڕاییە!
"دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە لە عیسای مەسیح، خوداوەندماندا." ڕۆما ٦:٢٣
وێستگەیەکی سووتەمەنی نزیک هودەرسفیڵد، ئینگلتەرا چەند ساڵێک لەمەوبەر بە نرخێکی نائاسایی لە دەرەوە کرایەوە. بەپێی تابلۆکە، بەنزینی چوار ئەستێرە بە نرخی "هیچ" بۆ هەر گالۆنێک بەردەست بوو!
شۆفێران هەمیشە بەدوای هەرزانیدا دەگەڕێن. بەنزینی هەرزانتر هەمیشە سەرنجڕاکێشە، بەڵام کاتێک تابلۆیەکی لەو شێوەیە دەبینیت ناتوانیت بەڕاستی باوەڕی پێبکەیت، وانییە؟ زۆر باش دەردەکەوێت بۆ ئەوەی ڕاست بێت.
زۆربەی خەڵک دەبێت بەردەوام بووبن لە شۆفێری، بە بیرکردنەوە لەوەی، "یان نرخی نوێیان دانەناوە، یان گەراجەکە هێشتا نەکراوەتەوە. هەرگیز ناتوانیت بەنزین بە خۆڕایی بەدەست بهێنیت! ئایا هیچ کۆمپانیایەک بڕێکی بێسنوور بەنزین بەو شێوەیە دەدات؟"
شتێکی تر هەیە کە زۆر باش دەردەکەوێت بۆ ئەوەی ڕاست بێت. خەڵک ناتوانن باوەڕ بکەن کە خۆڕاییە. بۆ ئەوەی لەگەڵ خودا ڕێک بکەویت و بچیتە بەهەشت هیچ تێچوویەکی نییە. خودا داوای ئامادەبوون لە کەنیسە، کردەوەی باش، یان هیچ جۆرە پارەدانێک ناکات (ئەفەسۆس 2:8-9).
کەسێکی تر پێشتر نرخەکەی داوە؛ بۆیە خۆڕاییە. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت:
دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە لە عیسای مەسیح، خوداوەندماندا (ڕۆما ٦:٢٣ NKJV).
دیارییەک چەند تێدەچێت؟ ئەگەر تۆ وەری بگریت – هیچ. تەنها دەبێت قبووڵی بکەیت. وەک ئەو کەسانە مەبە کە بڕیاریاندا بەردەوام بن لە شۆفێری، بە بیرکردنەوە لەوەی کە تابلۆکەی وێستگەی بەنزینەکە ڕاست نییە. ئەم پەیامە ڕاستە.
خوداوەند عیسای مەسیح لە پێناوی گوناهەکانتدا مرد و نێژرا. ئەو هەستایەوە و ئەمڕۆ دەژی (1 کۆرنسۆس 15:3-4). چونکە ئەو لە پێناوی گوناهەکانتدا مرد، لێخۆشبوونەکەت خۆڕاییە. ئەمە باشترین هەواڵە لە هەموویان. ئایا ئەمڕۆ قبووڵی ناکەیت؟ دەتوانین پێت بڵێین چۆن.
— مارتن جیرارد






