مژدەی خۆش – ئایاری ٢٠١٧ – گۆڤاری نیعمەت و ڕاستی
نیعمەتی خودا
چیرۆکێک لەسەر ژنێکی هەژار دەگێڕدرێتەوە کە نەیدەتوانی هەموو قەرزەکانی بداتەوە. پیاوێکی دڵسۆز کە گوێی لە ناڕەحەتییەکانی ئەم ژنە بوو، بە مەبەستی یارمەتیدان چوو بۆ ماڵەکەی. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە دەرگای دا و وەڵامی وەرنەگرت، گومانی برد کە لە ماڵەوە نییە و ڕۆیشت.
کاتێک لە کۆتایی هەفتەدا ئەم ژنەی بینی، پێی وت کە سەردانی ماڵەکەی کردووە بۆ ئەوەی بیبینێت. ژنەکە وەڵامی دایەوە:






