عیسای مەسیح خۆی بە یەکەم و کۆتایی ناودێر دەکات، نازناوێکی نایاب کە سێ جار لە پەرتووکی ئیشایادا و سێ جاریش لە پەرتووکی بینین‌دا دەردەکەوێت.
ئایه‌ته‌کانی ناو کتێبی ئیشایا پێمان نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌و دروستکه‌ری تاکه، نه‌گۆڕ و به‌توانای هه‌موو شته‌کانه. ئه‌و من ئه‌وم که هه‌م، که له خۆیه‌وه بوونی هه‌یه. و له کتێبی بینین‌دا، ده‌بینین که ئه‌و مردووه بۆ ئه‌وه‌ی پلانی ژیرانه‌ی خودا بهێنێته دی.
وەک ڕزگارکەری هەستاوە و سەرکەوتوو، بانگمان دەکات و دەڵێت: "مەترسن، من یەکەم و کۆتاییم، و زیندووەکەم. من مردم، و ئەوەتا، من بۆ هەتاهەتایە زیندووم."
ئەو بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لەبەر باوەڕیان چەوسێنراونەتەوە، و دەفەرموێت: "من تەنگانەتان دەزانم." و لە کۆتایی پەرتووکی پیرۆزدا، دڵنیامان دەکاتەوە و دەفەرموێت: "ئەوەتا، بە زوویی دێم، و پاداشتی من لەگەڵمدایە."
ئێمە پاداشتی خۆمان تەنها لە کوڕی هەتاهەتایی خودا خۆیەوە وەردەگرین. ئەو بەم زووانە دێت چونکە وەفادارە و بەڵێنەکانی دەباتە سەر.






