«لە ھەموو شتێکدا بە نوێژ و پاڕانەوە...» (فیلیپییەکان ٤:٦).کاتێک جۆن سکودەر، میسیۆنێرێک لە ھیندستان، لێی پرسیرا کە چۆن ڕوونی دەکاتەوە کە ھەر نۆ منداڵەکەی بوون بە میسیۆنێر، وەڵامی دایەوە: «تەنھا ڕوونکردنەوەیەک کە دەتوانم بیدەم ئەوەیە کە منداڵەکان بە ڕاستی لەلایەن دایکیانەوە نوێژیان بۆ کراوە بۆ شانشینەکە. ئەو ڕاھاتبوو کە ڕۆژی لەدایکبوونی ھەر منداڵێک بە نوێژی تەواوی ڕۆژ بۆیان بەسەر ببات، و خودا وەڵامی نوێژەکانی دایەوە.»
تەختی نیعمەت ببینە؛ بەڵێنەکە بانگمان دەکات نزیک بینەوە، بۆ بینینی ڕووی خودا و باوکمان کە حەزی لە وەڵامدانەوەی نوێژە. ج.ن.





