مژدەی باش – تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ – گۆڤاری نیعمەت و ڕاستی
کتێبی پیرۆزی دزراو
کتێبی پیرۆزی مریەم بۆی تایبەت بوو. دیاری دایکی بوو کە کۆچی دوایی کردبوو، و لەبەر ئەمە مریەم لە هەموو کتێبێکی پیرۆزی تر زیاتر ئەمەی خۆشدەویست. ماوەیەکی زۆر بەکاری هێنابوو؛ زۆرێک لە دێڕ و بەشەکانی تێدا نیشان کرابوون، و شوێنە دڵخوازەکانی تر، کە وا دەردەکەوت خۆی بۆ ئەوانە بکرێتەوە. لە هەمووی زیاتر، زۆربەی کتێبی پیرۆزی بۆ پۆلی قوتابخانەی یەکشەممەی خۆی خوێندبووەوە و زۆر کەس هێنرابوون بۆ قبوڵکردنی ڕاستییەکەی. پێی وابوو بەرەکەتێکی تایبەت لەگەڵیدا بوو.
ئێستا کەسێک دزیبووی! پاداشتێک چەندین ئەوەندەی بەهاکەی پێشکەش کرا، بەڵام کەس نەیگێڕایەوە. هەرچەندە هەندێک لە پۆلەکەیدا خراپ و توند بوون، نەیدەتوانی بیر لەوە بکاتەوە کە یەکێک کتێبە پیرۆزەکەی بدزێت. بەڵام ڕۆیشتبوو، و نوێژێکی کرد کە بەرەکەت بدات بەو کەسەی دەکەوێتە دەستی.
جەنگێک هات، و مریەم بوو بە پەرستار لە نەخۆشخانەیەکی سەربازی. دوای شەڕێکی ترسناک زۆرێک لە پیاوانی بریندار و لەسەرەمەرگ هێنرانە ئەو نەخۆشخانەیە. کاتێک مریەم بەناو ئەواندا تێپەڕی، گەیشتە یەکێک کە ناسییەوە، بەڵام ئەو نەی دەناسی. ناوی خۆی پێ وت و وتی،






