١٤ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ١٥: بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە.
یەرمیا ٥٠:٣٤
دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن، گوناهەکانتان گەورەن.
ئامۆس ٥:١٢
بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو: «هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی.
زەبوورەکان ٨٩:١٩
من کە یەزدانم ڕزگارکەری تۆم، ئەوەش کە دەتکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.
ئیشایا ٤٩:٢٦
مەزنم بۆ ڕزگاری.
ئیشایا ٦٣:١
بۆ ئەوەی توانای هەیە لە کەوتن بتانپارێزێت.
یەهوزا ١:٢٤
بەڵام لەکوێ گوناه زۆر بوو، نیعمەت زۆر زیاتر بوو.
ڕۆما ٥:٢٠
ئەوەی باوەڕی پێ بهێنێت حوکم نادرێت، بەڵام ئەوەی باوەڕ ناهێنێت ئەوا حوکم دراوە، چونکە باوەڕی بە ناوی کوڕە تاقانەکەی خودا نەهێناوە.
یۆحەنا ٣:١٨
بەو هۆیەوە دەتوانێ ئەوانە بە تەواوی ڕزگار بکات کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەچنە لای خودا.
عیبرانییەکان ٧:٢٥
ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟ ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟
ئیشایا ٥٠:٢
کێ لە خۆشەویستی مەسیح جیامان دەکاتەوە؟ ... چونکە دڵنیام نە مردن و نە ژیان، نە فریشتەکان و نە سەرۆکەکان، نە شتەکانی ئێستا و نە شتەکانی داهاتوو، نە هێزەکان، نە بەرزی و نە قووڵی، نە بەدیهێنراوی دیکە، ناتوانێت لە خۆشەویستی خودا جیامان بکاتەوە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە بۆمان دێت.
ڕۆما ٨:٣٥, ٣٨–٣٩
ئایا ئیتر تۆ داوای شتی گەورە بۆ خۆت دەکەیت؟ داوا مەکە.
یەرمیا ٤٥:٥
نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە.
مەتا ١١:٢٩
وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات، کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو،تەنانەت مردنی سەر خاچ.
فیلیپی ٢:٥–٨
ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە.
مەتا ١٠:٣٨
لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن.
یەکەم پەترۆس ٢:٢١
بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایلبوون بێت قازانجێکی گەورەیە. لەبەر ئەوەی هیچمان نەهێناوە بۆ جیهان، ئاشکرایە ناتوانین هیچیشی لێ ببەینە دەرەوە. جا ئەگەر خواردن و پۆشاکمان هەیە با پێی ڕازیبین.
یەکەم تیمۆساوس ٦:٦–٨
چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم.
فیلیپی ٤:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی نیسانی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٣:٩ · دووەم کۆرنسۆس ٩:٦
١٢ی نیسانی ٢٠١٩
ڕۆما ٨:٣ · عیبرانییەکان ١٠:١–٢
١١ی نیسانی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ١٠:١٩ · یاقوب ١:١٩
١٠ی نیسانی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ١:٥ · زەبوورەکان ٥١:٥
٩ی نیسانی ٢٠١٩
ئیشایا ٤٣:١ · ئیشایا ٥٤:٤–٥
٨ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ١:٥ · ڕۆما ٥:٦




