٢٨ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ٢٩: بە پەلە دێم (ئاشکراکردن ٢٢:٢٠)
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە ببینن چ کارێکی مەزنی لەگەڵتاندا کردووە.
یەکەم ساموئێل ١٢:٢٤
هەموو ئەو ڕێگایانەشتان لە یاد بێت، کە یەزدانی پەروەردگارتان لە ماوەی ئەم چل ساڵە لە چۆڵەوانیدا ئێوەی پێدا برد هەتا بێفیزتان بکات و هەڵتانبسەنگێنێت تاکو ئەوەی لەناو دڵتانە بیزانێت، ئاخۆ فەرمانەکانی پەیڕەو دەکەن یان نا. جا لە دڵتانەوە بزانن وەک چۆن مرۆڤ کوڕەکەی تەمبێ دەکات، ئاوا یەزدانی پەروەردگارتان تەمبێی کردن.
دواوتار ٨:٢, ٥
ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم.
زەبوورەکان ١١٩:٧٥, ٧١, ٦٧
یەزدان بە توندی تەمبێی کردم، بەڵام نەیدامە دەست مەرگ.
زەبوورەکان ١١٨:١٨
بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
زەبوورەکان ١٠٣:١٠–١١, ١٤
لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح.
تیتۆس ٢:١٣
ئەم هیوایەمان هەیە کە وەک لەنگەرە بۆ دەروونمان، چەسپاو و ڕاگرە. دەچێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز لە پشت پەردەکە، لەوێدا عیسا پێشتر و لەبری ئێمە چووە ناوی.
عیبرانییەکان ٦:١٩–٢٠
ئەوەی دەبێت لە ئاسمان بیهێڵێتەوە، هەتا کاتی چاککردنەوەی هەموو شتێک.
کردار ٣:٢١
کاتێک لەو ڕۆژەدا دێتەوە، تاکو لەلایەن گەلە پیرۆزەکەیەوە ستایش بکرێت و ببێتە جێی سەرسامی لەنێو هەموو ئەوانەی باوەڕیان هێناوە.
دووەم سالۆنیکی ١:١٠
دەزانین هەموو بەدیهێنراوان هەتا ئێستا بەیەکەوە دەناڵێنن و ژانیان گرتووە. تەنها ئەمە نا ... لە ناخماندا دەناڵێنین و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی لەخۆگرتنەوەین، واتا ڕزگاریی جەستەمان.
ڕۆما ٨:٢٢–٢٣
خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین.
یەکەم یۆحەنا ٣:٢
کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون.
کۆلۆسی ٣:٤
بە پەلە دێم. ئامین! وەرە، عیسای خاوەن شکۆ.
ئاشکراکردن ٢٢:٢٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٧ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ٧:٢٩ · ئەیوب ١٤:١–٢
٢٦ی نیسانی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ٢:٦ · دواوتار ٣٣:٢٧
٢٥ی نیسانی ٢٠١٩
مەتا ١:٢١ · یەکەم یۆحەنا ٣:٥
٢٤ی نیسانی ٢٠١٩
پەیدابوون ٢١:١ · زەبوورەکان ٦٢:٨
٢٣ی نیسانی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٨:١٨ · یەرمیا ٣:٢٣
٢٢ی نیسانی ٢٠١٩
لێڤییەکان ١:٣–٤ · پەیدابوون ٢٢:٨





