٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
تەماشا بکە، تاوانەکەتم لەسەرت لابرد و بەرگی گرانبەهام لەبەرکردوویت.
زەکەریا ٣:٤
خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە، گوناهەکانی داپۆشراوە.
زەبوورەکان ٣٢:١
هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات.
ئیشایا ٦٤:٦
چونکە دەزانم هیچ چاکەیەک لە مندا نیشتەجێ نییە، واتا لە سروشتی دنیاییمدا. خواست لەلام ئامادەیە، بەڵام توانای چاکەکردنم نییە.
ڕۆما ٧:١٨
چونکە کاتێک لە ئاو هەڵکێشران، هەمووتان لەگەڵ مەسیح یەکتانگرت و مەسیحتان وەک جلوبەرگێک لەبەرکرد.
گەلاتیا ٣:٢٧
چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە.
کۆلۆسی ٣:٩–١٠
وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە ... ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.
فیلیپی ٣:٩
خێرا باشترین جلوبەرگ بهێنن و لەبەری بکەن.
لۆقا ١٥:٢٢
ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە.
ئاشکراکردن ١٩:٨
بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان، گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت، چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم، کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا.
ئیشایا ٦١:١٠
چونکە ڕۆژی لێپرسینەوە ئاشکرای دەکات.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:١٣
کەواتە پێشوەخت حوکم بەسەر هیچ شتێکدا مەدەن، هەتا مەسیحی خاوەن شکۆ دێتەوە. ئەو لە داهاتوودا ڕووناکی دەخاتە سەر ئەو شتانەی کە ئێستا لە تاریکیدا شاردراوەتەوە و نیازی دڵ دەردەخات. ئەوسا هەر یەکێک لەلایەن خوداوە ستایش دەکرێت.
یەکەم کۆرنسۆس ٤:٥
ئیتر تۆ بۆچی خوشکت یان براکەت تاوانبار دەکەیت؟ یان بۆچی سووکایەتییان پێ دەکەیت؟ چونکە هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی خودا ڕادەوەستین، کەواتە، هەریەک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بداتە خودا. لەبەر ئەوە ئیتر با یەکتری تاوانبار نەکەین.
ڕۆما ١٤:١٠, ١٢–١٣
لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات.
ڕۆما ٢:١٦
هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە، دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە.
یۆحەنا ٥:٢٢, ٢٧
ئەی خودای گەورە و پاڵەوان، ئەوەی ناوت یەزدانی سوپاسالارە، لە پلاندانان مەزنی، لە کارکردندا بە توانای، چاوەکانت لەسەر هەموو ڕەفتارەکانی ئادەمیزاد کراوەن، هەتا هەریەکە و پاداشتی شایستەی ڕەفتار و کردەوەکانی بدەیتەوە.
یەرمیا ٣٢:١٨–١٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
برسێتیی ڕۆحی
بزانە بۆچی وشەی خودا لە هەنگوین شیرینترە. برسییەتیی ڕۆحی تەنانەت فێربوونیش شیرین دەکات، لە کاتێکدا شتە…

قوتابیەتی
هەموو قورسایی و گوناهێک لاببە بۆ ئەوەی بە ئارامگرتنەوە لە پێشبڕکێی مەسیحیدا ڕابکەیت. مەسیح لە پێش دەستکەوتە…

نوێژ
ئەم دوعایەی ڕۆژی دایک یارمەتی ژنانی ماڵ دەدات واتای ڕۆحی لە کارە ڕۆژانەییەکاندا بدۆزنەوە. فێربە کە هەموو…
ژیانی مەسیحی
خودا هەموو شتێک دەربارەی بارودۆخەکانمان دەزانێت، هەر وەک چۆن کەنیسە سەرەتاییەکانی دەزانی. دەبێت گوێ لە…
لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز
لە کتێبی کرداری نێردراوان و نموونەی بێریاییەکانەوە فێربە: بە پەرۆشەوە ڕۆژانە بەدوای کتێبی پیرۆزدا بگەڕێ و…
خزمەت
چیرۆکی عانە نیشان دەدات کە خودا سەرنجی هەموو وردەکارییەک دەدات. کارە ڕۆژانەییەکانت گرنگییەکی هەتاهەتاییان…