١٧ی ئابی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە چ خودایەک لە ئاسمان و لەسەر زەوی وەک کردەوەکان و تواناکانی تۆ دەکات؟
دواوتار ٣:٢٤
لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟ لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟ ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟ تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت.
زەبوورەکان ٨٩:٦, ٨
ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟ کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟
زەبوورەکان ٨٦:٨
تۆ لە پێناوی بەڵێنەکەت و بە خواستی دڵی خۆت ئەم کارە گەورەیەت کردووە بۆ ئەوەی لەلای بەندەکەت بزانرێت. «ئەی یەزدانی باڵادەست، لەبەر ئەمە، چەند مەزنیت! کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە.
دووەم ساموئێل ٧:٢١–٢٢
﴿ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت.﴾ بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:٩–١٠
نهێنییەکان بۆ یەزدانی پەروەردگارمانە و ئەو شتانەی کە خودا بۆی ئاشکرا کردین بۆ ئێمە و نەوەکانمانە هەتاهەتایە.
دواوتار ٢٩:٢٩
﴿ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە یەزدانەوە بکات.﴾.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٣١
با دانا شانازی بە دانایی خۆی نەکات، با پاڵەوان شانازی بە پاڵەوانیێتی خۆی نەکات، با دەوڵەمەند شانازی بە دەوڵەمەندیێتی خۆی نەکات، بەڵکو ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بەمە بکات: کە لە من تێدەگات و دەمناسێت، کە من یەزدانم.
یەرمیا ٩:٢٣–٢٤
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و.
فیلیپی ٣:٨
شەرمم بە پەیامی ئینجیل نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن.
ڕۆما ١:١٦
لەبەر ئەوە بەهۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم.
ڕۆما ١٥:١٧
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.
زەبوورەکان ٧٣:٢٥
دڵم بە یەزدان شادە ... لەبەر ئەوەی شادمانم بە ڕزگارییەکەت.
یەکەم ساموئێل ٢:١
بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا، بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە، لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت.
زەبوورەکان ١١٥:١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٧ی ئابی ٢٠٢٢
١٦ی ئابی ٢٠٢٢
١٥ی ئابی ٢٠٢٢
١٤ی ئابی ٢٠٢٢
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
١٢ی ئابی ٢٠٢٢
١١ی ئابی ٢٠٢٢

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

پەرستش
دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

مزگێنی
ئەرکی ڕۆحی پیرۆز لێرە لەسەر زەوی ئەوەیە کە مەسیح شکۆدار بکات و شتەکانی مەسیح پێشکەش بە ئێمە و ئەم جیهانە بکات…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…