٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.
پەندەکانی سلێمان ١:٣٣
ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە تۆ پەناگامان بوویت.
زەبوورەکان ٩٠:١
ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت، ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە.
زەبوورەکان ٩١:١
دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.
زەبوورەکان ٩١:٤
ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.
کۆلۆسی ٣:٣
چونکە ئەوەی دەستتان لێدەدات، دەست لە بیلبیلەی چاوی دەدات.
زەکەریا ٢:٨
مەترسن، چەسپاو بن و بڕواننە ڕزگاریی یەزدان کە ئەمڕۆ بۆ ئێوەی دەکات، ... یەزدان بۆتان دەجەنگێت و ئێوەش بێدەنگ دەبن.
دەرچوون ١٤:١٣–١٤
خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت.
زەبوورەکان ٤٦:١–٢
دەستبەجێ عیسا قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.»
مەتا ١٤:٢٧
بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان دەکەوێتە دڵتان؟ سەیری دەست و پێم بکەن. بڕوا بکەن، منم! دەستم لێ بدەن و ببینن، چونکە خێو گۆشت و ئێسقانی نییە وەک دەبینن من هەمە.
لۆقا ٢٤:٣٨–٣٩
چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
پاشایەتی من سەر بەم جیهانە نییە.
یۆحەنا ١٨:٣٦
بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت، لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی.
عیبرانییەکان ١٠:١٢–١٣
لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ دەبینن لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.
مەتا ٢٦:٦٤
چونکە دەبێ پاشایەتی بکات، هەتا هەموو دوژمنانی دەخاتە ژێر پێیەوە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٢٥
بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٧
کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، کە جەستەی مەسیحە، واتا پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.
ئەفەسۆس ١:٢٠–٢٣
ئەوەی خودا لە کاتی دیاریکراو دەریدەخات. خودا، بەرەکەتدار و تاقە سەرۆک، پاشای پاشایان، گەورەی گەورەکان.
یەکەم تیمۆساوس ٦:١٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن ژیانێک بژیت کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ویستی مەسیح بێت. فێر بە وەک عیسا بڕۆیت، ژیانی ئەو بۆ کەسانی…

ژیانی مەسیحی
پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی خزمەتکردنی مەسیح، شێوازە کاریگەرەکانی خزمەت، و ئەنجامە هەتاهەتاییەکانی خزمەتی دڵسۆزانە،…