٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە.
پەندەکانی سلێمان ٢١:٣
ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و داوای چیت لێدەکات: دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.
میخا ٦:٨
ئایا یەزدان دڵخۆشە بە قوربانی سووتاندن و سەربڕدراوەکان یان بە گوێڕایەڵبوون بۆ فەرمایشتی یەزدان؟ گوێڕایەڵی لە سەربڕین باشترە، سەرنجدانیش لە چەوری بەرانەکان.
یەکەم ساموئێل ١٥:٢٢
خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.
مەرقۆس ١٢:٣٣
تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە و هەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە.
هۆشەع ١٢:٦
لەبەرپێی مەسیح دانیشت و گوێی لە فەرمایشتەکانی دەگرت. بەڵام یەک شت پێویستە، مریەم شتە باشەکەی هەڵبژاردووە کە لێی ناسەنرێتەوە.
لۆقا ١٠:٣٩, ٤٢
چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.
فیلیپی ٢:١٣
ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی.
ژیرمەندی ١٢:٧
جا یەزدانی پەروەردگار پیاوی لە خۆڵی زەوی دروستکرد و هەناسەی ژیانی فووکردە کونە لووتی. بەمەش پیاوەکە بووە گیانێکی زیندوو.
پەیدابوون ٢:٧
بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە، ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت.
ئەیوب ٣٢:٨
﴿پیاوی یەکەم، ئادەم بووە گیانێکی زیندوو.﴾ بەڵام دوا ئادەم.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٤٥
ئایا ڕۆحی ئادەمیزاد بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت یان ڕۆحی ئاژەڵ بەرەو خوارەوە بۆ زەوی دادەبەزێت؟
ژیرمەندی ٣:٢١
بۆیە هەموو کات دڵنیاین و دەزانین کە هەتا لە جەستەدا نیشتەجێ بین، لە عیسای خاوەن شکۆ دوورین، ئیتر دڵنیاین و بە باشتری دەزانین کە لە جەستە دوور بکەوینەوە و لەلای عیسای خاوەن شکۆ نیشتەجێ بین.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٦, ٨
ئەوە زۆر باشترە.
فیلیپی ١:٢٣
خوشکان، برایان، نامانەوێت سەبارەت بە نوستووان بێ ئاگا بن، تاکو وەک ئەوانەی دیکە خەمبار نەبن کە هیوایان نییە. لەبەر ئەوەی باوەڕمان بەوە هەیە کە عیسا مرد و هەستایەوە، بە هەمان شێوە باوەڕیشمان بەوە هەیە کە خودا ئەو باوەڕدارانە بۆ لای خۆی دەبات کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا نوستوون.
یەکەم سالۆنیکی ٤:١٣–١٤
من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم. جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم.
یۆحەنا ١٤:٢–٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن ژیانێک بژیت کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ویستی مەسیح بێت. فێر بە وەک عیسا بڕۆیت، ژیانی ئەو بۆ کەسانی…

ژیانی مەسیحی
پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی خزمەتکردنی مەسیح، شێوازە کاریگەرەکانی خزمەت، و ئەنجامە هەتاهەتاییەکانی خزمەتی دڵسۆزانە،…