٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان، چونکە بینراوەکان کاتین، بەڵام نەبینراوەکان هەمیشەیین.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٨
لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە.
عیبرانییەکان ١٣:١٤
چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە.
عیبرانییەکان ١٠:٣٤
مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ.
لۆقا ١٢:٣٢
ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن.
یەکەم پەترۆس ١:٦
لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن لەوێ ماندووان پشوو دەدەن.
ئەیوب ٣:١٧
ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.
ئاشکراکردن ٢١:٤
پێم وایە ئازارەکانی ئێستا لەگەڵ شکۆی داهاتوو کە تیاماندا ئاشکرا دەکرێت بەراورد ناکرێت.
ڕۆما ٨:١٨
چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٧
لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە.
ئەفەسۆس ٢:١٤
واتا خودا بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح جیهانی لەگەڵ خۆی ئاشت کردەوە، گوناهەکانیانی لەسەر نەنووسین و پەیامی ئاشتبوونەوەی بە ئێمە سپاردووە. ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناه، تاکو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ببین بە ڕاستودروستی خودا.
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٩, ٢١
لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە ... ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ کەموکوڕی پێشکەشتان بکات.
کۆلۆسی ١:٢٠–٢٢
ئەو تۆمارە یاساییەی سڕییەوە کە ئێمەی پێ گوناهبار ببووین و لە دژمان بوو، هەڵیگرت و بە خاچەوە بزمارکوتی کرد.
کۆلۆسی ٢:١٤
بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت.
ئەفەسۆس ٢:١٥
ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن.
یۆحەنا ١٤:٢٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن ژیانێک بژیت کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ویستی مەسیح بێت. فێر بە وەک عیسا بڕۆیت، ژیانی ئەو بۆ کەسانی…

ژیانی مەسیحی
پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی خزمەتکردنی مەسیح، شێوازە کاریگەرەکانی خزمەت، و ئەنجامە هەتاهەتاییەکانی خزمەتی دڵسۆزانە،…