٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە هێشتا نەچوونەتە ناو شوێنی حەسانەوە و میرات کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ.
دواوتار ١٢:٩
چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە.
میخا ٢:١٠
کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە.
عیبرانییەکان ٤:٩
دەچێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز لە پشت پەردەکە، لەوێدا عیسا پێشتر و لەبری ئێمە چووە ناوی.
عیبرانییەکان ٦:١٩–٢٠
ماڵی باوکم ژووری زۆری لێیە، ئەگەر ئاوا نەبووایە پێم دەگوتن. من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم. جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم.
یۆحەنا ١٤:٢–٣
ئەوە زۆر باشترە.
فیلیپی ١:٢٣
ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.
ئاشکراکردن ٢١:٤
لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن لەوێ ماندووان پشوو دەدەن.
ئەیوب ٣:١٧
بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.
مەتا ٦:٢٠–٢١
بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین.
کۆلۆسی ٣:٢
﴿ئەی مردن، کوا سەرکەوتنت؟ ئەی مردن، کوا پێوەدانت؟﴾.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٥
جا پێوەدانی مردن گوناهە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٦
بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.
عیبرانییەکان ٩:٢٦–٢٨
بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.
عیبرانییەکان ٢:١٤–١٥
سەبارەت بە من، وا وەک شەرابی پێشکەشکراو دەڕژێم و کاتی کۆچکردنم هاتووە. تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست. ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە.
دووەم تیمۆساوس ٤:٦–٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن ژیانێک بژیت کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ویستی مەسیح بێت. فێر بە وەک عیسا بڕۆیت، ژیانی ئەو بۆ کەسانی…

ژیانی مەسیحی
پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی خزمەتکردنی مەسیح، شێوازە کاریگەرەکانی خزمەت، و ئەنجامە هەتاهەتاییەکانی خزمەتی دڵسۆزانە،…