٣ی نیسانی ٢٠٢٣
ڕووناکی ڕۆژانە
مەترسە، من سەرەتا و کۆتاییم.
ئاشکراکردن ١:١٧
ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول، بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن ... بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون، بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە.
عیبرانییەکان ١٢:١٨, ٢٢–٢٤
با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان.
عیبرانییەکان ١٢:٢
چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە کە نەتوانێت هاوخەمی لاوازییەکانمان بێت، بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو. بۆیە با بە متمانەوە لە تەختی نیعمەت بچینە پێش، بۆ ئەوەی بەزەیی وەربگرین و نیعمەت بدۆزینەوە تاکو لە کاتی پێویستدا یارمەتیمان بدات.
عیبرانییەکان ٤:١٥–١٦
یەزدان، پاشای ئیسرائیل و ئەوەی دەیکڕێتەوە، یەزدانی سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت: من سەرەتا و من کۆتاییم، لە من بەولاوە هیچ خودایەک نییە.
ئیشایا ٤٤:٦
خودای بەتوانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.
ئیشایا ٩:٦
ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟ خودای من، پیرۆزەکەم.
حەبەقوق ١:١٢
لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟
دووەم ساموئێل ٢٢:٣٢
پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر.
زەبوورەکان ٦١:٢
نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.
فیلیپی ٤:٦–٧
لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم، تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.
زەبوورەکان ١٤٢:٣
بەڵام ڕێگام دەزانێت، دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
ئەیوب ٢٣:١٠
ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە تۆ پەناگامان بوویت.
زەبوورەکان ٩٠:١
بوویت بە پەناگای هەژار، پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە، چەتر لە لێزمەی باران و سێبەر لە گەرما.
ئیشایا ٢٥:٤
لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟
زەبوورەکان ١٨:٣١
ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت.
یۆحەنا ١٠:٢٨
بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە.
زەبوورەکان ١١٩:١١٦
ئەم هیوایەمان هەیە کە وەک لەنگەرە بۆ دەروونمان، چەسپاو و ڕاگرە. دەچێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز لە پشت پەردەکە.
عیبرانییەکان ٦:١٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی نیسانی ٢٠٢٣
٢ی نیسانی ٢٠٢٣
١ی نیسانی ٢٠٢٣
٣١ی ئازاری ٢٠٢٣
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣
ڕاستی
پێناسەی کتێبی پیرۆزی ڕاستی، سەرچاوەکەی لە خودا، و تایبەتمەندییە جیاکەرەوەکانی بگەڕێ.

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

پەرستش
دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…