٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ڕووناکی ڕۆژانە
هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!
یۆحەنا ٧:٤٦
تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە، چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.
زەبوورەکان ٤٥:٢
یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشی بۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم. هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە.
ئیشایا ٥٠:٤
دەمی شیرینە، سەراپای خۆشەویستە. ئەمە دڵدارەکەمە، ئەو ئازیزی منە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٥:١٦
هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە.
لۆقا ٤:٢٢
چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات.
مەتا ٧:٢٩
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت.
کۆلۆسی ٣:١٦
هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.
ئەفەسۆس ٦:١٧
چونکە پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە.
عیبرانییەکان ٤:١٢
چونکە ئەو چەکەی شەڕی پێدەکەین جیهانی نییە، بەڵکو چەکی خوداییە کە توانای وێرانکردنی قەڵای هەیە. هەموو بەڵگەیەک و هەر شتێک کە بۆ بەرهەڵستی زانیاری خودا دەربکەوێت لەناوی دەبەین، هەموو بیرێکیش بۆ گوێڕایەڵی مەسیح بە دیل دەگرین.
دووەم کۆرنسۆس ١٠:٤–٥
هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و.
ئەیوب ٢٠:٥
تۆش پاژنەی پێی دەکوتیت.
پەیدابوون ٣:١٥
بەڵام ئەمە کاتی ئێوەیە، کاتی دەسەڵاتی تاریکییە.
لۆقا ٢٢:٥٣
بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە.
عیبرانییەکان ٢:١٤
سەرۆکەکان و دەسەڵاتدارانی چەککرد و بە ئاشکرا کردنییە پەند و لە خاچدا بەسەریاندا زاڵبوو.
کۆلۆسی ٢:١٥
چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات. بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن.
یەکەم پەترۆس ٥:٨–٩
بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت.
یاقوب ٤:٧
خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و ددانی لێ جیڕدەکاتەوە، بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت، چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت.
زەبوورەکان ٣٧:١٢–١٣
خودای ئاشتی بەم زووانە شەیتان لەژێر پێتان پان دەکاتەوە.
ڕۆما ١٦:٢٠
ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، ... هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن.
ئاشکراکردن ٢٠:١٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

پەرستش
دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…