ئەگەر بێتو ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین دەمرن، بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین،
ڕۆما ٨:١٣
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەگەر بێتو ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین دەمرن، بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین،
ڕۆما ٨:١٣
ئێستا کردەوەکانی سروشتی دنیایی مرۆڤ ڕوونن، ئەوانیش: داوێنپیسی، گڵاوی، بەڕەڵایی،
گەلاتیا ٥:١٩
چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە، ئاگادارتان دەکەمەوە، وەک پێشتر ئاگادارم کردوونەتەوە: ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن نابنە میراتگری شانشینی خودا. بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە: خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاکە، دڵسۆزی، دڵنەرمی و بەسەرخۆدا زاڵبوون. شەریعەت نییە لە دژی ئەمانە بێت. بەڵام ئەوانەی هی عیسای مەسیحن سروشتی دنیاییان لەگەڵ حەز و ئارەزووەکانیان لە خاچ داوە. ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز بژین، با هەنگاوەکانی ڕۆحەکەش بپارێزین.
گەلاتیا ٥:٢١–٢٥
نیعمەتی خودا دەرکەوت و ڕزگاری پێشکەشی هەموو خەڵک دەکات. ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح، ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.
تیتۆس ٢:١١–١٤
جا سەرلەشکرەکانی فەلەستییەکان گوتیان: «ئەو عیبرانیانە چین؟» ئاخیش بە سەرلەشکرە فەلەستییەکانی گوت: «ئەی ئەمە داودی پیاوی شاولی پاشای ئیسرائیل نەبوو؟ ئەوە زیاتر لە ساڵێکە لەگەڵمدایە، لەو کاتەوەی هاتووەتە پاڵمان هەتا ئەمڕۆ هیچم لێ نەبینیوە.»
یەکەم ساموئێل ٢٩:٣
ئەگەر بە ناوی مەسیح جنێوتان پێدرا، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، چونکە ڕۆحی شکۆ و خودا دێتە سەرتان. با کەستان وەک بکوژێک یان دزێک یان بەدکارێک یاخود یەکێک دەست لە کاروباری خەڵک وەربدات ئازار نەچێژێ،
یەکەم پەترۆس ٤:١٤–١٥
مەهێڵن خەڵکی بە خراپە باسی شتێک بکات کە بۆ ئێوە چاکە،
ڕۆما ١٤:١٦
با لەنێو بێباوەڕاندا ڕەوشتتان باش بێت، تاکو کاتێک بوختانتان پێ دەکەن گوایا ئێوە بەدکارن، کردەوە چاکەکانتان ببینن و لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەی خودا، ئەوانیش خودا شکۆدار بکەن.
یەکەم پەترۆس ٢:١٢
لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٤
پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی: ﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و لەگەڵیان دەڕۆم، دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾ ﴿یەزدان دەفەرموێ: لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و بەجێیان بهێڵن. دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن، ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٦–١٧
بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی.
یەکەم پەترۆس ٢:٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

پەرستش
دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…