کانی

گەڕان

  • کتێبەکان
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ

پەیوەندی بگرە

  • دەربارە
  • پەیوەندی

هەنگاوێک بنێ

  • خودا بناسە
  • کتێبی پیرۆز بخوێنەرەوە

خوێندنەوەی ئەمڕۆ بە ئیمەیڵ وەربگرە

© ٢٠٢٦ کانی. کتێبخانەیەکی مەسیحیی بێبەرامبەر. زۆرێک لە وتارەکان دووبارە چاپکراونەتەوە؛ مۆڵەتەکان بەپێی سەرچاوە جیاوازن.

پشتگیری
کانی
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ
خودا بناسەچوونەژوورەوە
کانی
کانی
  • ڕووناکی ڕۆژانە
  • یەزدان لە نزیکە

٢٠٢٦ کانوونی دووەم ٣٠, ھەینی

ڕووناکی ڕۆژانە

ڕووناکی ڕۆژانە
هەموو تۆمارەکان

کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە. با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت.

عیبرانییەکان ١٢:١–٢

ئینجا بە هەمووانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و ڕۆژانە خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت،

لۆقا ٩:٢٣

بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.

لۆقا ١٤:٣٣

شەو لە تەواوبوونە، وا ڕۆژ هەڵدێت. با کرداری تاریکی دابکەنین و چەکی ڕووناکی لەبەر بکەین.

ڕۆما ١٣:١٢

هەر یەکێک ململانێ بکات لە هەموو شتێک خۆ ڕادەگرێت. ئەوانە تاکو تاجێکی لەناوچوو بەدەستبهێنن، بەڵام هی ئێمە لەناو نەچووە.

یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥

بەڵکو لەگەڵ لەشم توند دەبم و دەیکەمە کۆیلە، نەوەک لەدوای ئەوەی بۆ خەڵکی دیکە جاڕم داوە، خۆم ڕەت بکرێمەوە.

یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٧

خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان.

فیلیپی ٣:١٣–١٤

با دان بە یەزداندا بنێین، با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین. بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێت ئاواش یەزدان دەردەکەوێت، وەک بارانی زستان دێتە لامان، وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.»

هۆشەع ٦:٣

باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە.

شینەکانی یەرمیا ٣:٢٧

منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت، پیریش بێت لێی لا نادات.

پەندەکانی سلێمان ٢٢:٦

سەرەڕای ئەمە، باوکی مرۆڤانەمان هەیە کە تەمبێی کردووین و ڕێزی ئەومان گرتووە. ئەی چەند زیاتر ملکەچی باوکی ڕۆحیمان بین، بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی بەدەستبهێنین؟ باوکانمان بۆ ماوەیەک ئەوەندەی بە باشیان زانیوە تەمبێیان کردووین، بەڵام خودا بۆ سوودی ئێمەیە تەمبێمان دەکات، تاکو بەشداری پیرۆزییەکەی بکەین.

عیبرانییەکان ١٢:٩–١٠

بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم.

زەبوورەکان ١١٩:٦٧

چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم.

زەبوورەکان ١١٩:٧١

خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

یەرمیا ٢٩:١١

بۆیە لەژێر دەستی بەهێزی خودا بێفیز بن، تاکو لە کاتی خۆیدا بەرزتان بکاتەوە.

یەکەم پەترۆس ٥:٦

بە زیریرەکی دەستکرد وەرگێڕدراوە، لەگەڵ ئاماژەکانی کتێبی پیرۆز — هەر ئاماژەیەک بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی لە كوردی سۆرانی ستانده‌رد.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™ 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. Kurdish Bible 2020. © 2020 Biblica, Inc. Used by permission. All rights reserved.

وێنە لەلایەن ئەحمەد یۆکسێک ✪ لەسەر Unsplash (https://unsplash.com/photos/hazy-mountain-peaks-at-sunrise-or-sunset-jUZUTcnJoQw)

هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).

پێشوودواتر
هەڵبژاردەکانی خوێندنەوە

قەبارەی فۆنتی وتار

ڕۆژەکانی دوایی

هەمووی ببینە→
  • ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

    پەیدابوون ١٦:١٣ · زەبوورەکان ١٣٩:١–٤

  • ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

    دواوتار ٣٣:٢٥ · مەرقۆس ١٣:١١

  • ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

    یەکەم یۆحەنا ٣:٥ · عیبرانییەکان ١:١–٣

  • ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

    عیبرانییەکان ١٣:١٣–١٤ · یەکەم پەترۆس ٤:١٢–١٣

  • ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

    ڕۆما ٣:٢٢ · دووەم کۆرنسۆس ٥:٢١

  • ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

    فیلیپی ٤:٥ · یەکەم سالۆنیکی ٤:١٦–١٨

  • ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

    ڕۆما ٥:٥ · ئیشایا ٤٩:٢٣

وتارە پەیوەندیدارەکان

  • سامەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    بەزەیی

    سەمەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

    ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦·هاوبەشی نیعمەت و ڕاستی - براولی، کالیفۆرنیا
  • گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    بیستنی خودا

    گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

    ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦·نادیار
  • هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبووری ١٩ بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    پەرستش

    هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبوور 19 بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

    ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦·جۆرج هۆک
  • بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    عیسای مەسیح

    بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

    ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦·د.و. پاتەرسۆن
  • خودا هەمیشە لەپێش پێداویستی و کێشەکانمانەوەیە

    ژیانی مەسیحی

    خوداوەند هەمیشە پێش پێداویستی و کێشەکانمانە

    بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

    ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥·ج. ت. ماوسۆن
  • Ewlehiyê di Peyv û sozên neguhêrbar ên Xwedê de bibînin

    دڵسۆزیی خودا

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

    ٣ی تەمووزی ٢٠٢٥