کانی

گەڕان

  • کتێبەکان
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ

پەیوەندی بگرە

  • دەربارە
  • پەیوەندی

هەنگاوێک بنێ

  • خودا بناسە
  • کتێبی پیرۆز بخوێنەرەوە

خوێندنەوەی ئەمڕۆ بە ئیمەیڵ وەربگرە

© ٢٠٢٦ کانی. کتێبخانەیەکی مەسیحیی بێبەرامبەر. زۆرێک لە وتارەکان دووبارە چاپکراونەتەوە؛ مۆڵەتەکان بەپێی سەرچاوە جیاوازن.

پشتگیری
کانی
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ
خودا بناسەچوونەژوورەوە
کانی
کانی
  • ڕووناکی ڕۆژانە
  • یەزدان لە نزیکە

٢٠٢٦ شوبات ٢٧, ھەینی

ڕووناکی ڕۆژانە

ڕووناکی ڕۆژانە
هەموو تۆمارەکان

ئێوەش سەبارەت بە گوناه خۆتان بە مردوو دابنێن، بەڵام بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا خۆتان بۆ خودا بە زیندوو بزانن.

ڕۆما ٦:١١

«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە.

یۆحەنا ٥:٢٤

«چونکە لە ڕێگەی شەریعەت بۆ شەریعەت مردم، تاکو بۆ خودا بژیم. من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من.

گەلاتیا ٢:١٩–٢٠

پاش ماوەیەکی کەم ئیتر جیهان نامبینێت، بەڵام ئێوە دەمبینن. لەبەر ئەوەی من زیندووم، ئێوەش دەژین.

یۆحەنا ١٤:١٩

ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت. باوکم کە بە منی داون لە هەمووان گەورەترە، کەسیش ناتوانێت لە دەستی باوک بیانڕفێنێت. من و باوک یەکین.»

یۆحەنا ١٠:٢٨–٣٠

لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە.

کۆلۆسی ٣:١

چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.

کۆلۆسی ٣:٣

ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت.

یاقوب ١:٥

عیسا ڕاستبووەوە و پێی فەرموو: «خانم، ئەوان لە کوێن؟ کەس تاوانباری نەکردیت؟» گوتی: «نەخێر گەورەم.» عیسا فەرمووی: «منیش تاوانبارت ناکەم. بڕۆ ئیتر گوناه مەکە.»]

یۆحەنا ٨:١٠–١١

بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا. هەروەها ئەو دیارییە وەک ئەنجامی گوناهی مرۆڤێک نییە: چونکە حوکمدان لە یەک گوناهەوە تاوانبارکردنی هێنایە کایەوە، بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە.

ڕۆما ٥:١٥–١٦

بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی ‏یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ‏ئاسمان دایناین، تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین.

ئەفەسۆس ٢:٤–٧

ئەوەی دەستی بە کوڕەکەی خۆیەوە نەگرت، بەڵکو لە پێناوی هەموومان پێشکەشی کرد، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتێکمان بەخۆڕایی ناداتێ؟

ڕۆما ٨:٣٢

بە زیریرەکی دەستکرد وەرگێڕدراوە، لەگەڵ ئاماژەکانی کتێبی پیرۆز — هەر ئاماژەیەک بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی لە كوردی سۆرانی ستانده‌رد.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™ 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. Kurdish Bible 2020. © 2020 Biblica, Inc. Used by permission. All rights reserved.

وێنە لەلایەن ئەحمەد یۆکسێک ✪ لەسەر Unsplash (https://unsplash.com/photos/hazy-mountain-peaks-at-sunrise-or-sunset-jUZUTcnJoQw)

هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).

پێشوودواتر
هەڵبژاردەکانی خوێندنەوە

قەبارەی فۆنتی وتار

ڕۆژەکانی دوایی

هەمووی ببینە→
  • ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦

    شینەکانی یەرمیا ٣:٤٠ · زەبوورەکان ٢٦:٢

  • ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦

    یاقوب ٤:٧ · ئیشایا ٥٩:١٩

  • ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦

    حزقیێل ٣٦:٣٧ · یاقوب ٤:٢

  • ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦

    عیبرانییەکان ١٢:٢٤ · یۆحەنا ١:٢٩

  • ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦

    زەبوورەکان ٢٥:١٢ · مەتا ٦:٢٢

  • ٢١ی شوباتی ٢٠٢٦

    لێڤییەکان ٢٠:٨ · لێڤییەکان ٢٠:٢٤

  • ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٦

    ئیشایا ٥٣:١١ · یۆحەنا ١٩:٣٠

وتارە پەیوەندیدارەکان

  • سامەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    بەزەیی

    سەمەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

    ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦·هاوبەشی نیعمەت و ڕاستی - براولی، کالیفۆرنیا
  • گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    بیستنی خودا

    گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

    ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦·نادیار
  • هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبووری ١٩ بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    پەرستش

    هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبوور 19 بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

    ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦·جۆرج هۆک
  • بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    عیسای مەسیح

    بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

    ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦·د.و. پاتەرسۆن
  • خودا هەمیشە لەپێش پێداویستی و کێشەکانمانەوەیە

    ژیانی مەسیحی

    خوداوەند هەمیشە پێش پێداویستی و کێشەکانمانە

    بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

    ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥·ج. ت. ماوسۆن
  • Ewlehiyê di Peyv û sozên neguhêrbar ên Xwedê de bibînin

    دڵسۆزیی خودا

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

    ٣ی تەمووزی ٢٠٢٥