کانی

گەڕان

  • کتێبەکان
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ

پەیوەندی بگرە

  • دەربارە
  • پەیوەندی

هەنگاوێک بنێ

  • خودا بناسە
  • کتێبی پیرۆز بخوێنەرەوە

خوێندنەوەی ئەمڕۆ بە ئیمەیڵ وەربگرە

© ٢٠٢٦ کانی. کتێبخانەیەکی مەسیحیی بێبەرامبەر. زۆرێک لە وتارەکان دووبارە چاپکراونەتەوە؛ مۆڵەتەکان بەپێی سەرچاوە جیاوازن.

پشتگیری
کانی
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ
خودا بناسەچوونەژوورەوە
کانی
کانی
  • ڕووناکی ڕۆژانە
  • یەزدان لە نزیکە

٢٠٢٦ ئازار ١٨, چوارشەممە

ڕووناکی ڕۆژانە

ڕووناکی ڕۆژانە
هەموو تۆمارەکان

وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم، وەکو کۆتر دەگمێنم، چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم. وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!»

ئیشایا ٣٨:١٤

ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە. ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم، ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات. گیانم زۆر دەلەرزێت، هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە، چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟ ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم! هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم، جێگاکەم تەڕ دەکەم. چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون، بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون. ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە، چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە. یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە، یەزدان نوێژم وەردەگرێت. هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن، لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

زەبوورەکان ٦:١–١٠

ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم، ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات. گیانم زۆر دەلەرزێت، هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،

زەبوورەکان ٦:٢–٤

دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە، ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم. ترس و لەرز دایگرتووم، تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە. گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە،

زەبوورەکان ٥٥:٤–٦

چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن،

عیبرانییەکان ١٠:٣٦

کاتێک ئەو دەڕۆیشت، ئەوان سەرنجیان لە ئاسماندا بوو، ئەوە بوو دوو پیاو بە جلی سپییەوە لەلایانەوە ڕاوەستاون. پێیان گوتن: «ئەی جەلیلییەکان، بۆچی ڕاوەستاون سەیری ئاسمان دەکەن؟ ئەم عیسایە، کە لەنێوتاندا بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە، چۆن بینیتان دەچووە ئاسمان، ئاواش دێتەوە.»

کردار ١:١٠–١١

بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ،

فیلیپی ٣:٢٠

لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح،

تیتۆس ٢:١٣

ڕووی دەبینن و ناوی لەسەر نێوچەوانیانە.

ئاشکراکردن ٢٢:٤

«منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن،

یۆحەنا ١٠:١٤

بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»

دووەم تیمۆساوس ٢:١٩

یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،

ناحوم ١:٧

«زیان بە زەوی و دەریا و درەخت مەگەیەنن هەتا نێوچەوانی بەندەکانی خودامان مۆر دەکەین.»

ئاشکراکردن ٧:٣

هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.

ئەفەسۆس ١:١٣–١٤

بەڵام ئەوە خودایە کە ئێمە و ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەچەسپێنێت. ئەو دەستنیشانی کردووین و خودا مۆری خۆی لێداوین و وەک پێشەکی ڕۆحی خۆی خستە دڵمانەوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت.

دووەم کۆرنسۆس ١:٢١–٢٢

ئەوەی سەربکەوێت، دەیکەمە کۆڵەکەیەک لەناو پەرستگای خودام و هەرگیز لێی دەرناچێت. ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی لەسەر دەنووسم، ئۆرشەلیمی نوێ، ئەوەی لەلایەن خودای خۆم لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە، هەروەها ناوی نوێی خۆمی لەسەر دەنووسم.

ئاشکراکردن ٣:١٢

لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت و ئۆرشەلیم بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت. ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت: یەزدان ڕاستودروستیمانە.“

یەرمیا ٣٣:١٦

بە زیریرەکی دەستکرد وەرگێڕدراوە، لەگەڵ ئاماژەکانی کتێبی پیرۆز — هەر ئاماژەیەک بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی لە كوردی سۆرانی ستانده‌رد.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™ 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. Kurdish Bible 2020. © 2020 Biblica, Inc. Used by permission. All rights reserved.

وێنە لەلایەن ئەحمەد یۆکسێک ✪ لەسەر Unsplash (https://unsplash.com/photos/hazy-mountain-peaks-at-sunrise-or-sunset-jUZUTcnJoQw)

هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).

پێشوودواتر
هەڵبژاردەکانی خوێندنەوە

قەبارەی فۆنتی وتار

ڕۆژەکانی دوایی

هەمووی ببینە→
  • ١٧ی ئازاری ٢٠٢٦

    لێڤییەکان ١:٤ · یەکەم پەترۆس ١:١٨–١٩

  • ١٦ی ئازاری ٢٠٢٦

    یاقوب ٤:١٤ · ئەیوب ٩:٢٥–٢٦

  • ١٥ی ئازاری ٢٠٢٦

    عیبرانییەکان ٢:١٠ · مەتا ٢٦:٣٨–٣٩

  • ١٤ی ئازاری ٢٠٢٦

    تیتۆس ٢:١٠ · فیلیپی ١:٢٧

  • ١٣ی ئازاری ٢٠٢٦

    یەکەم تیمۆساوس ٢:٥ · عیبرانییەکان ٢:١٤

  • ١٢ی ئازاری ٢٠٢٦

    سەرژمێری ٦:٢٥–٢٦ · یۆحەنا ١:١٨

  • ١١ی ئازاری ٢٠٢٦

    سەرژمێری ٦:٢٤ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢

وتارە پەیوەندیدارەکان

  • سامەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    بەزەیی

    سەمەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

    ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦·هاوبەشی نیعمەت و ڕاستی - براولی، کالیفۆرنیا
  • گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    بیستنی خودا

    گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

    ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦·نادیار
  • هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبووری ١٩ بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    پەرستش

    هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبوور 19 بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

    ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦·جۆرج هۆک
  • بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    عیسای مەسیح

    بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

    ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦·د.و. پاتەرسۆن
  • خودا هەمیشە لەپێش پێداویستی و کێشەکانمانەوەیە

    ژیانی مەسیحی

    خوداوەند هەمیشە پێش پێداویستی و کێشەکانمانە

    بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

    ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥·ج. ت. ماوسۆن
  • Ewlehiyê di Peyv û sozên neguhêrbar ên Xwedê de bibînin

    دڵسۆزیی خودا

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

    ٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
  • سامەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    بەزەیی

    سەمەریی باش و بەزەیی عیسای مەسیح

    نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

    ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦·هاوبەشی نیعمەت و ڕاستی - براولی، کالیفۆرنیا
  • گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    بیستنی خودا

    گوێت بپارێزە: گوێ لە وشەی خودا بگرە لە سەرووی هەموو شتێکەوە

    گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

    ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦·نادیار
  • هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبووری ١٩ بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    پەرستش

    هێز و خۆشەویستی خودا لە زەبوور 19 بۆ پەرستن بدۆزەرەوە

    دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

    ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦·جۆرج هۆک
  • بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    عیسای مەسیح

    بەکار‌هێنانی کتێبی پیرۆز لەلایەن عیساوە و کاریگەرییەکەی لەسەر باوەڕمان

    بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

    ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦·د.و. پاتەرسۆن
  • خودا هەمیشە لەپێش پێداویستی و کێشەکانمانەوەیە

    ژیانی مەسیحی

    خوداوەند هەمیشە پێش پێداویستی و کێشەکانمانە

    بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

    ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥·ج. ت. ماوسۆن
  • Ewlehiyê di Peyv û sozên neguhêrbar ên Xwedê de bibînin

    دڵسۆزیی خودا

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی

    وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

    ٣ی تەمووزی ٢٠٢٥