ئاواش دەیخۆن: ناوقەدتان بەسترا بێت و پێڵاوەکانتان لە پێتان بێت و گۆچانەکانتان بە دەستەوە بێت. بە پەلە دەیخۆن؛ ئەوە پەسخەیە بۆ یەزدان.
دەرچوون ١٢:١١
ڕووناکی ڕۆژانە
ئاواش دەیخۆن: ناوقەدتان بەسترا بێت و پێڵاوەکانتان لە پێتان بێت و گۆچانەکانتان بە دەستەوە بێت. بە پەلە دەیخۆن؛ ئەوە پەسخەیە بۆ یەزدان.
دەرچوون ١٢:١١
هەستن و بڕۆن! چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە، لەبەر ئەوەی گڵاو بوو، وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ.
میخا ٢:١٠
لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت.
عیبرانییەکان ١٣:١٤
کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە،
عیبرانییەکان ٤:٩
«با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت، وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە. خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە. ڕاستیتان پێ دەڵێم، گەورەکە ناوقەدی خۆی دەبەستێت و کۆیلەکان دادەنیشێنێت، دێت و خزمەتیان دەکات.
لۆقا ١٢:٣٥–٣٧
بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت.
یەکەم پەترۆس ١:١٣
خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان. با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات.
فیلیپی ٣:١٣–١٥
ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت.
زەبوورەکان ١٦:٥
ئەگەر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مەسیح، ئەگەر لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو ئازار بچێژین، بۆ ئەوەیە لەگەڵ ئەو شکۆدار بین.
ڕۆما ٨:١٧
کەواتە، با کەس شانازی بە مرۆڤەوە نەکات! چونکە هەموو شتێک هی ئێوەیە،
یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢١
دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.
گۆرانی گۆرانییەکان ٢:١٦
من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من.
گەلاتیا ٢:٢٠
هەروەها یەزدان بە هارونی فەرموو: «لە زەوییەکەیان هیچ میراتت بەرناکەوێت و لەنێویان بەشت نابێت، لەنێو نەوەی ئیسرائیل من بەش و میراتی تۆم.
سەرژمێری ١٨:٢٠
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.
زەبوورەکان ٧٣:٢٥
جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.
زەبوورەکان ٧٣:٢٦
ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم، لە هیچ خراپەیەک ناترسم، لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای، گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.
زەبوورەکان ٢٣:٤
لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیە، جەستەم شەیدای تۆیە، لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.
زەبوورەکان ٦٣:١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

گەشەی ڕۆحی
سڵاو و بەخێرهاتن بۆ ئەم پەیامە ڤیدیۆییە، کە دەربارەی بڕیارە دڵسۆزانەکان یان مەبەستەکان، واتە بڕیارەکانی…