شتێک کە سەبارەت بە کەسایەتی یۆشیا سەرنجڕاکێشە، خۆڕاگرییەکەیەتی سەرەڕای ئەوەی کە وادیار بوو هیچ داهاتوویەک نییە، هەرچییەک بکات! پابەندبوونی بە خودا نەگۆڕ بوو! هیچ شتێک نەی دەتوانی ڕێگری لێبکات لەوەی بەپێی «وشەکانی پەیمانەکە» بکات.
دوای بیستنی ئەوەی کە سزای خودا دێت، بەڵام هەروەها ئەوەی کە ئەو بە ئاشتی دەمرێت و ناکەوێتە ژێر ئەو سزایە، یۆشیا زیاتر خۆی پابەند کرد! «پاشا لە شوێنی خۆی وەستا و پەیمانێکی لەبەردەم یەزدان بەست، بۆ ئەوەی شوێن یەزدان بکەوێت، و فەرمانەکانی و شایەتییەکانی و فەرزەکانی بە هەموو دڵ و هەموو ڕۆحییەوە بپارێزێت.»
خواناسیی یۆشیا جێگەی سەرنجە! بۆچی بەردەوام بێت لە هۆکارێک کە وادیارە لەدەستچووە؟ ئەو دەیزانی کە هاتنی سزای خودا ناگۆڕێت، بەڵام پابەند بوو بەردەوام بێت بۆ یەزدان. یۆشیا بەرژەوەندییە کەسییەکانی لەبەرچاو نەگرتبوو، بەڵکو بەرژەوەندییەکانی یەزدانی لەبەرچاو گرتبوو.
ئەمڕۆ، ئەگەر هەموو شتێک لە ڕووی ئەخلاقییەوە تاریک دەردەکەوێت، ئایا بۆ خۆم دەژیم یان بۆ یەزدان، بە ئەنجامدانی ئەوەی کە دڵی خۆش دەکات؟ گەورەمان عیسا غیرەتێکی بێهاوتای بۆ خودا هەبوو، بەڵام بانگهێشتمان دەکات شوێنی بکەوین. هان دەدرێین، لەم ساتە تاریک و ساردانەی کۆتایی شەودا، تەنها پێش خۆرهەڵاتن، بەبێ ماندووبوون بەردەوام بین لە ڕۆیشتن بەو ڕێگایەی کە یەزدان بۆمانی داناوە.
با بە وریاییەوە بڕۆین بەو هێزەی کە یەزدان پێمان دەدات، نەک بە هێزی سروشتی کۆنمان. با بە ڕۆح بڕۆین لەم ڕێگایەدا کە سەختە بەڵام زۆر پەسەندکراوە لەلایەن یەزدانەوە کە پاداشتی خزمەتکاری دڵسۆز دەداتەوە. یەزدان دێت! با چاودێری بکەین، دڵسۆز بین بۆ یەزدان، و نوێژ بکەین بۆ ئەوەی وا بمێنینەوە، تا کاتی هاتنی!




