مزگێنی– ئایاری ٢٠٢٣ –گۆڤاری نیعمەت و ڕاستی
«خۆزگە کەسێکم هەبووایە بەو شێوەیە خۆشی بوێم!»
ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە خەڵک کەسێکی تر بۆ چێژی کەسیی خۆیان بەکاردەهێنن. کاتێک ئەو چێژە نامێنێت، دەڕۆن بۆ لای کەسێکی تر. ئایا ئەو ئازاری ڕەتکردنەوەیەت لە دایک و باوک، هاوڕێ یان هاوسەرێکەوە هەست پێکردووە؟ ئایا هەست دەکەیت دەبێت بەشێک لەوەی کە کێیت بشاریتەوە بۆ ئەوەی بۆ کەسانی تر قبووڵکراو بیت؟
پێویست ناکات بەو شێوەیە بێت
درەنگانی یەکێک لە پاشنیوەڕۆکانی مانگی ئاب، دۆرۆتی تەمەن ٧٥ ساڵان، دواجار یەکەمین دەرفەتی ڕۆژەکەی بۆ خلیسکێنەی سەر ئاو دەستکەوت. بە جوانی لە یەکەم هەوڵیدا لە ئاوەکە هەڵسا، لە کاتێکدا مێردەکەی مارڤین بەلەمەکەی لێدەخوڕی.
تەنها چەند ساڵێک دواتر، مارڤین زۆر بە هێواشی دەڕۆیشت، یان گالیسکەی پیادەڕۆیی یان گۆچانێکی بەکاردەهێنا. دۆرۆتی جەستەی ماندوو و دەرمانخواردکراوی لەسەر کورسییەکەی شۆڕکردەوە، سەری سپی بە خەواڵوویی دەجووڵا. ئایا ئەمە کارەساتێکی پیری بوو؟ بە هیچ شێوەیەک!
خەمناکە کەسێک ببینیت کە خۆشت دەوێت ئازار بچێژێت. کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت: «هەموو دروستکراوەکان پێکەوە ناڵە دەکەن و ئازار دەچێژن هەتا ئێستا» (ڕۆما ٨:٢٢ KJV). ئەوە کاریگەرییە ترسناکەکەی گوناه و سەرپێچیی ئێمەیە بەرامبەر بە خودا.
بەڵام چیرۆکی مارڤین و دۆرۆتی زیاتر لەوەی تێدایە – و هی ئێمەش زیاتری تێدایە. چاودێرێک، کە مارڤینی دەبینی ڕۆژ دوای ڕۆژ لە تەنیشت هاوسەرەکەی دادەنیشت، گوێی لەوە دەگرت کە پێی دەگوت «هەنگوین» و سەیری دەکرد کە بە ئازارەوە دەڕۆیشت بۆ ئەوەی هەموو پێداویستییەکانی بۆ جێبەجێ بکات، گوتی: «خۆزگە کەسێکم هەبووایە بەو شێوەیە خۆشی بوێم!» کێ ئارەزووی خۆشەویستییەک ناکات کە بەردەوام بەرەو لای ئێمە بێت کاتێک هیچمان نییە بۆ ئەوەی بیدەینەوە؟
ئێمە کەسێکمان هەیە کە بەو شێوەیە خۆشی دەوێین!
مارڤین فێربوو کە هاوسەرەکەی خۆش بوێت لە ڕزگارکەرەکەی عیسای مەسیحەوە. «خودا خۆشەویستیی خۆی بەرامبەر بە ئێمە نیشاندا، لەوەدا، کاتێک ئێمە هێشتا گوناهبار بووین، مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد» (٥:٨). هەموومان زۆر کاری سەرپێچیمان بەرامبەر بە خودا کردووە. یەک، تەنها یەک، درۆیەکی «بچووک» شایەنی سزایە لەلایەن خودایەکی ڕاستودروستەوە کە ڕقی لە گوناهە، و «کرێی گوناه مردنە» (٦:٢٣).
بەڵام خودا خۆشی ویستین کاتێک هیچ شتێک لە ئێمەدا نەبوو بۆ ئەوەی خۆشەویستیی ئەوی ڕابکێشێت. مارڤین گوتی کە ئەو کارەساتێکی نەدەژیا، چونکە خودا دۆخەکەی ئەوی بەکاردەهێنا وەک بەشێک لە پلانەکەی بۆ نیشاندانی خۆشەویستییەک کە لە خوداوە بۆ خەڵکی وەک ئێمە دەڕژێت کە شایەنی نین. «خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، کە تاکە کوڕی خۆی بەخشی، بۆ ئەوەی هەرکەسێک باوەڕی پێی بێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت» (یۆحەننا ٣:١٦). ئایا تۆش، وەک مارڤین، تاکە ڕزگارکەری گوناهباران وەک خۆت وەردەگریت؟دەتوانین پێت بڵێین چۆن.






