١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ١٥: گیانم بە خۆڵەوە نووساوە
ڕووناکی ڕۆژانە
گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.
زەبوورەکان ١١٩:٢٥
لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە. بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین ... ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.
کۆلۆسی ٣:١–٣
بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.
فیلیپی ٣:٢٠–٢١
چونکە ئارەزووی سروشتی دنیایی لە دژی ڕۆحەکەیە، ڕۆحەکەش لە دژی سروشتی دنیاییە. هەریەکەیان بەربەرەکانێی ئەوی دیکە دەکات، تاکو ئەوە نەکەن کە دەتانەوێت.
گەلاتیا ٥:١٧
بۆیە ئەی خوشک و برایان، ئێمە قەرزارین، بەڵام قەرزاری سروشتی دنیایی نین، تاکو بەگوێرەی ئەو بژین. ئەگەر بێتو ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین دەمرن، بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین.
ڕۆما ٨:١٢–١٣
خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن.
یەکەم پەترۆس ٢:١١
بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە.
ڕۆما ١٢:٣
ئەوەی لە باوەڕدا لاوازە پێشوازیی لێ بکەن.
ڕۆما ١٤:١
بەڵکو باوەڕی بەهێز بوو و خودای شکۆدار کرد.
ڕۆما ٤:٢٠
کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟
مەتا ١٤:٣١
باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت. لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە.
مەتا ١٥:٢٨
باوەڕتان بەوە هەیە کە من بتوانم ئەمە بکەم؟ وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ گەورەم.» ... با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.
مەتا ٩:٢٨–٢٩
باوەڕمان زیاد بکە!
لۆقا ١٧:٥
خۆتان لەسەر باوەڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن.
یەهوزا ١:٢٠
لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا.
کۆلۆسی ٢:٧
بەڵام ئەوە خودایە کە ئێمە و ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەچەسپێنێت. ئەو دەستنیشانی کردووین و.
دووەم کۆرنسۆس ١:٢١
خودای هەموو نیعمەتێک ... کە تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ڕاستە ڕێتان دەکات و واتان لێ دەکات کە بەهێز و چەسپاو و دەمەزراو بن.
یەکەم پەترۆس ٥:١٠
بەڵام ئێمەی بەهێز لەسەرمانە بەرگەی کەموکوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نەکەین.
ڕۆما ١٥:١
لەبەر ئەوە ئیتر با یەکتری تاوانبار نەکەین، بەڵکو باشترە ئەم بڕیارە بدەن: کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم خوشک یان برا دانەنرێت.
ڕۆما ١٤:١٣
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٢٦:٣ · زەبوورەکان ٥٥:٢٢
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یەهوزا ٢٥ · یەکەم کۆرنسۆس ١:٣٠
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٦٥:١ · یەکەم کۆرنسۆس ٨:٦
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٣ · ئەفەسۆس ٥:٢٥
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٦٠:٤ · ئیشایا ٥٩:١٩
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٩:١٠ · پەندەکانی سلێمان ١٨:١٠






