١٦ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ١٧: جا بە جەستەتان ڕێزی خودا بگرن
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات.
زەبوورەکان ٥٠:٢٣
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن. هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن.
کۆلۆسی ٣:١٦–١٧
جا بە جەستەتان ڕێزی خودا بگرن.
یەکەم کۆرنسۆس ٦:٢٠
کاهینیێتی شاهانە ... گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی.
یەکەم پەترۆس ٢:٩
ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە.
یەکەم پەترۆس ٢:٥
لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا.
عیبرانییەکان ١٣:١٥
گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.
زەبوورەکان ٣٤:٢–٣
پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین!
گۆرانی گۆرانییەکان ١:٤
بە خۆشویستنێکی هەتاهەتایی ئێوەم خۆشدەوێت، لەبەر ئەوە بەردەوامیم دا بە خۆشەویستی نەگۆڕم بۆ ئێوە.
یەرمیا ٣١:٣
بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم، بە بەستنی خۆشەویستی.
هۆشەع ١١:٤
کاتێک منیش لە زەوییەوە بەرز دەکرێمەوە، ئەوا هەمووان بۆ لای خۆم ڕادەکێشم.
یۆحەنا ١٢:٣٢
ئەوەتا بەرخی خودا!
یۆحەنا ١:٣٦
هەروەک موسا لە چۆڵەوانی مارەکەی بەرزکردەوە، ئاواش دەبێ کوڕی مرۆڤ بەرز بکرێتەوە، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.
یۆحەنا ٣:١٤–١٥
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.
زەبوورەکان ٧٣:٢٥
خۆشماندەوێت، چونکە یەکەم جار ئەو خۆشیویستووین.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٩
دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم: «یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە. تەماشا بکە، زستان تێپەڕی، باران بەسەرچوو و نەما. گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت، ئێستا کاتی گۆرانییە؛ خوێندنی کوکوختی لە خاکی ئێمە دەبیسترێت. هەنجیر بەری گرتووە، بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە. یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە.»
گۆرانی گۆرانییەکان ٢:١٠–١٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٥ی نیسانی ٢٠١٩
یەرمیا ٥٠:٣٤ · ئامۆس ٥:١٢
١٤ی نیسانی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٦٣:٥–٦ · زەبوورەکان ١٣٩:١٧–١٨
١٣ی نیسانی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٣:٩ · دووەم کۆرنسۆس ٩:٦
١٢ی نیسانی ٢٠١٩
ڕۆما ٨:٣ · عیبرانییەکان ١٠:١–٢
١١ی نیسانی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ١٠:١٩ · یاقوب ١:١٩
١٠ی نیسانی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ١:٥ · زەبوورەکان ٥١:٥




