٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ٨: مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام ئێمەی ڕۆڵەی ڕۆژ با وریا بین و زرێی باوەڕ و خۆشەویستی لەبەر بکەین و هیوای ڕزگاری وەک کڵاوی ئاسنین لەسەر بکەین.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٨
بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت.
یەکەم پەترۆس ١:١٣
بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.
ئەفەسۆس ٦:١٤, ١٦–١٧
مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە. یەزدانی باڵادەست فرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە، ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێت لە هەموو زەویدا،چونکە یەزدان فەرمووی. لەو ڕۆژەدا دەگوترێت: «ئەوەتا ئەمە خودامانە، چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین. ئەمە یەزدانە ... شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.»
ئیشایا ٢٥:٨–٩
باوەڕ دڵنیاییە بەوەی هیوامان پێیەتی، بێگومانییە لەوەی نایبینین.
عیبرانییەکان ١١:١
نەوەی ئیسرائیل وەک دوو مێگەلی بچووکی بزن وابوون بەرامبەریان، ئارامییەکانیش دەشتەکەیان پڕکردبوو.
یەکەم پاشایان ٢٠:٢٧
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لەبەر ئەوەی ئارامییەکان گوتیان، یەزدان خوداوەندێکی شاخەکانە و خوداوەندی دۆڵەکان نییە، ئەم هەموو کۆمەڵە گەورەیە دەدەمە دەستی تۆ، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“ حەوت ڕۆژ بەرامبەر بە یەکتر دامەزران، لە ڕۆژی حەوتەم جەنگەکە هەڵگیرسا، نەوەی ئیسرائیل لە ئارامییەکانیان دا، سەد هەزار پیادەیان لە یەک ڕۆژدا لێ کوشتن.
یەکەم پاشایان ٢٠:٢٨–٢٩
ڕۆڵە خۆشەویستەکان، ئێوە لە خوداوەن و بەسەر ئەو پێغەمبەرە درۆزنانەدا زاڵ بوون، چونکە ڕۆحی خودا ئەوەی لە ئێوەدایە گەورەترە لە ڕۆحی شەیتان ئەوەی لە جیهاندایە.
یەکەم یۆحەنا ٤:٤
مەترسە، چونکە لەگەڵتدام، مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم. بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم، بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.
ئیشایا ٤١:١٠
لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا ١:١٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
کۆلۆسی ٣:٤ · یۆحەنا ١١:٢٥
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
دەرچوون ٣٠:٢٣ · دەرچوون ٣٠:٢٥
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ١:٦ · یەکەم پەترۆس ٤:١٢–١٣
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
هۆشەع ١٤:٩ · یەکەم پەترۆس ٢:٧–٨
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم سالۆنیکی ٥:١٥ · یەکەم پەترۆس ٢:٢١–٢٣
١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٨:٣٤ · زەبوورەکان ١٢٣:٢






