٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ٥: ئێوەش بەم شێوەیە (لۆقا ١٧:١٠)
ڕووناکی ڕۆژانە
ئێوەش بەم شێوەیە، کاتێک هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکرێت دەیکەن، بڵێن: ”کۆیلەی شایستە نین.
لۆقا ١٧:١٠
بۆیە لەخۆباییبوون لەکوێیە؟ نەماوە. بەپێی چ بنەمایەک؟ ئایا بەپێی بنەمای کردار؟ نەخێر، بەڵکو بەپێی بنەمای باوەڕ.
ڕۆما ٣:٢٧
چیت هەیە وەرتنەگرتبێت؟ ئەگەر وەرتگرتووە، بۆ شانازی دەکەیت وەک وەرتنەگرتبێت؟
یەکەم کۆرنسۆس ٤:٧
لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات. ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین.
ئەفەسۆس ٢:٨–١٠
بەڵام بەهۆی نیعمەتی خوداوە من ئەوەم کە هەم، هەروەها نیعمەتی ئەو بۆ من بێ سوود نەبوو، بەڵکو من لە هەموو نێردراوانی دیکە ماندووتر بووم، بەڵام من نا، بەڵکو نیعمەتی خودا بوو کە لەگەڵمدایە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٠
چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە.
ڕۆما ١١:٣٦
هەموو شتێک لە تۆوە دێت، لەوەی کە هی تۆیە بە تۆمان بەخشییەوە.
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٩:١٤
لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی، چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت.
زەبوورەکان ١٤٣:٢
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
زەبوورەکان ١٠٣:١٤
جا یەزدانی پەروەردگار پیاوی لە خۆڵی زەوی دروستکرد و هەناسەی ژیانی فووکردە کونە لووتی. بەمەش پیاوەکە بووە گیانێکی زیندوو.
پەیدابوون ٢:٧
ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام ... هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.
زەبوورەکان ١٣٩:١٤–١٦
ئایا هەموومان یەک باوکمان نییە؟ ئایا یەک خودا بەدیی نەهێناوین؟
مەلاخی ٢:١٠
”چونکە لە ئەودا دەژین و دەجوڵێین و هەین،“ وەک هەندێک شاعیرانتان گوتیان: ”ئێمەش نەوەی ئەوین.“
کردار ١٧:٢٨
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن.
زەبوورەکان ١٠٣:١٣
ئەویش بەزەییداره و لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت. زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە، هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت. بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن، بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە.
زەبوورەکان ٧٨:٣٨–٣٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
مەتا ٢٥:١٣ · لۆقا ٢١:٣٤–٣٦
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
دەرچوون ١٢:١١ · میخا ٢:١٠
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
گەلاتیا ٥:٢٢ · دەرچوون ٣٤:٦
٣١ی ئایاری ٢٠٢٠
پەیدابوون ٣٢:٢٨ · هۆشەع ١٢:٣–٤
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠
عیبرانییەکان ٤:١١ · مەتا ٧:١٣–١٤
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠
لێڤییەکان ١٧:١١ · یۆحەنا ١:٢٩






