٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ڕووناکی ڕۆژانە
ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی.
ڕۆما ٦:١٨
ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن.
مەتا ٦:٢٤
چونکە کاتێک کۆیلەی گوناه بوون، سەبارەت بە ڕاستودروستی ئازاد بوون. ئەو کاتە چ بەرهەمێکتان هەبوو لەو شتانەی ئێستا لە بەرامبەریان هەست بە تەریق بوونەوە دەکەن؟ چونکە دەرئەنجامی ئەو شتانە مردنە. بەڵام ئێستا کە لە گوناه ئازاد کراون و بوونەتە بەندەی خودا، بەرهەمتان بۆ پیرۆزی هەیە و دەرئەنجامەکەی ژیانی هەتاهەتاییە.
ڕۆما ٦:٢٠–٢٢
بەڵام مەسیح تەواوکەری شەریعەتە، تاکو ڕاستودروستی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە باوەڕ دەهێنن.
ڕۆما ١٠:٤
ئەوەی خزمەتم دەکات با بەدوام بکەوێت. ئیتر من لە هەر شوێنێک بم، خزمەتکاریشم لەوێیە. ئەگەر یەکێک خزمەتم بکات باوکم ڕێزی لێ دەگرێت.
یۆحەنا ١٢:٢٦
نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە.
مەتا ١١:٢٩–٣٠
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، گەورەکانی دیکە جگە لە تۆ، بوون بە گەورەمان، بەڵام تەنها تۆ، یادی ناوی تۆ دەکەین.
ئیشایا ٢٦:١٣
بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد.
زەبوورەکان ١١٩:٣٢
جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە، ڕزگاری دەبێت.﴾.
کردار ٢:٢١
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەی کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دەریکردبوون ... هەروەها چەند قوربانگایەکی بەعلی دانا و ستوونە ئەشێرایەکی دروستکرد ... لە هەردوو حەوشەکەی پەرستگای یەزدان قوربانگای بۆ هەموو هێزەکانی ئاسمان بنیاد نا. کوڕەکەشی وەک قوربانی سووتاند، بەختی خوێندەوە و فاڵی گرتەوە، نێوانگر و ڕۆح ئامادەکاری بەکارهێنا، لەبەرچاوی یەزدان خراپەی زیاتریشی کرد بۆ پەستکردنی.
دووەم پاشایان ٢١:٢–٣, ٥–٦
لە تەنگانەدا لە یەزدانی پەروەردگاری خۆی پاڕایەوە و لەبەردەم خودای باوباپیرانیدا خۆی زۆر نزم کردەوە. نوێژی کرد، خوداش وەڵامی دایەوە و گوێی لە پاڕانەوەکەی گرت.
دووەم پوختەی مێژوو ٣٣:١٢–١٣
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت.
ئیشایا ١:١٨
بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت.
دووەم پەترۆس ٣:٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

قوتابیەتی
هەموو قورسایی و گوناهێک لاببە بۆ ئەوەی بە ئارامگرتنەوە لە پێشبڕکێی مەسیحیدا ڕابکەیت. مەسیح لە پێش دەستکەوتە…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

پەرستش
دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…