٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.
ئەیوب ٥:٨
هیچ شتێک هەیە بۆ یەزدان ئەستەم بێت؟
پەیدابوون ١٨:١٤
ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات.
زەبوورەکان ٣٧:٥
نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.
فیلیپی ٤:٦
هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.
یەکەم پەترۆس ٥:٧
حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست. حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی.
ئیشایا ٣٧:١٤–١٥
جا بەر لەوەی نزا بکەن من وەڵام دەدەمەوە و هێشتا ئەوان قسە دەکەن من گوێم لێیان دەبێت.
ئیشایا ٦٥:٢٤
نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.
یاقوب ٥:١٦
یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.
زەبوورەکان ١١٦:١–٢
با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا.
عیبرانییەکان ١٠:٢٢
حەوزێک لە بڕۆنز دروستبکە و ژێرەکەشی لە بڕۆنز بێت بۆ شوشتن، لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکەی دابنێ و ئاوی تێبکە. هارون و کوڕەکانی دەست و پێیانی لێ بشۆن، لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ چادری چاوپێکەوتن بە ئاو بیشۆن نەوەک بمرن. ... دەست و پێیان بشۆن نەوەک بمرن.
دەرچوون ٣٠:١٨–٢١
یاخود نازانن کە لەشتان پەرستگای ڕۆحی پیرۆزە کە لە ئێوەدایە و لەلایەن خوداوەیە هەتانە؟
یەکەم کۆرنسۆس ٦:١٩
ئەگەر یەکێک پەرستگای خودا وێران بکات، خودا وێرانی دەکات، چونکە پەرستگای خودا پیرۆزە، ئێوە ئەو پەرستگایەن.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:١٧
هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم. ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم و چاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە.
ئەیوب ١٩:٢٦–٢٧
هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی.
ئاشکراکردن ٢١:٢٧
چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن، ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت.
حەبەقوق ١:١٣
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە.
ڕۆما ١٢:١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

قوتابیەتی
هەموو قورسایی و گوناهێک لاببە بۆ ئەوەی بە ئارامگرتنەوە لە پێشبڕکێی مەسیحیدا ڕابکەیت. مەسیح لە پێش دەستکەوتە…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

پەرستش
دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…