٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
کەواتە ئێشک بگرن، چونکە ڕۆژ و کاتەکە نازانن.
مەتا ٢٥:١٣
«ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک دڵتان لەسەر ڕابواردن و سەرخۆشی و خەم و خەفەتی ژیان بێت و ئەو ڕۆژە لەناکاو وەک تەڵە بەسەرتاندا بدات، چونکە دێتە سەر هەموو ئەوانەی لەسەر تەواوی ڕووی زەوی دانیشتوون. کەواتە ئێشک بگرن و هەموو کاتێک نوێژ بکەن، تاکو بتوانن لە هەموو ئەو ڕووداوانە دەرباز بن کە تووشتان دەبن و لەبەردەم کوڕی مرۆڤ ڕاوەستن.»
لۆقا ٢١:٣٤–٣٦
هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە لە شەودا. کاتێک خەڵکی دەڵێن: «ئاشتی و ئاسایشە،» دەستبەجێ مردن دێتە سەریان، وەک ژانی ژنی سکپڕ لە ناوەختدا دێت و ناشتوانن دەربازیان بێت. بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان، چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین. کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢–٦
من خودای هەرە بەتوانام. دۆستایەتی من بکە و بێ کەموکوڕی بە.
پەیدابوون ١٧:١
من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج ... برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان.
فیلیپی ٣:١٢–١٤
حەنۆخ دۆستی خودا بوو، ئیتر کەس نەیبینییەوە، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی.
پەیدابوون ٥:٢٤
بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن.
دووەم پەترۆس ٣:١٨
هەموومان بە ڕووێکی ئاشکرا وەک ئاوێنە وێنەی شکۆی خودا دەدەینەوە، لە شکۆیەک بۆ شکۆیەک بۆ هەمان وێنە دەگۆڕدرێین، ئەوەش لە یەزدانەوەیە کە ڕۆحەکەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٣:١٨
کە عیسا ئەمانەی فەرموو ... داوا ناکەم لە جیهاندا بیانبەیتەوە، بەڵکو لە شەیتان بیانپارێزی. من لەواندام و تۆ لە مندای، تاکو بە تەواوی یەک بن.
یۆحەنا ١٧:١, ١٥, ٢٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢
برسێتیی ڕۆحی
بزانە بۆچی وشەی خودا لە هەنگوین شیرینترە. برسییەتیی ڕۆحی تەنانەت فێربوونیش شیرین دەکات، لە کاتێکدا شتە…

قوتابیەتی
هەموو قورسایی و گوناهێک لاببە بۆ ئەوەی بە ئارامگرتنەوە لە پێشبڕکێی مەسیحیدا ڕابکەیت. مەسیح لە پێش دەستکەوتە…

ژیانی ڕۆحی
لێکۆڵینەوە لە سروشتی فرەلایەنی پەرستن، وەڵامدانەوەی پرسیارە باوەکان دەربارەی ئەوەی کێ دەپەرستین، چۆن…

نوێژ
ئەم دوعایەی ڕۆژی دایک یارمەتی ژنانی ماڵ دەدات واتای ڕۆحی لە کارە ڕۆژانەییەکاندا بدۆزنەوە. فێربە کە هەموو…
شەڕی ڕۆحی
وشەی خودا ململانێی ڕۆحی و پلانی ھەمیشەیی خۆی لە نێو قەیرانە جیھانییەکاندا ئاشکرا دەکات. باوەڕداران بانگھێشت…
ژیانی مەسیحی
خودا هەموو شتێک دەربارەی بارودۆخەکانمان دەزانێت، هەر وەک چۆن کەنیسە سەرەتاییەکانی دەزانی. دەبێت گوێ لە…