٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
بەمە خۆشەویستیمان زانی: عیسای مەسیح ژیانی خۆی بۆ ئێمە دانا.
یەکەم یۆحەنا ٣:١٦
تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە.
ئەفەسۆس ٣:١٩
کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت.
یۆحەنا ١٥:١٣
نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەزانن، هەرچەندە دەوڵەمەند بوو، لە پێناوی ئێوەدا بووە هەژار، بۆ ئەوەی ئێوە بە هەژاریی ئەو دەوڵەمەند بن.
دووەم کۆرنسۆس ٨:٩
خۆشەویستان، ئەگەر خودا بەم شێوەیە خۆشیویستین، پێویستە لەسەرمان یەکتریمان خۆشبوێ.
یەکەم یۆحەنا ٤:١١
لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.
ئەفەسۆس ٤:٣٢
بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن. وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆشبوو، ئێوەش لێیان خۆشبن.
کۆلۆسی ٣:١٣
چونکە تەنانەت کوڕی مرۆڤیش نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی بەخت بکات بۆ کڕینەوەی خەڵکێکی زۆر.
مەرقۆس ١٠:٤٥
لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن.
یەکەم پەترۆس ٢:٢١
ئێوەش لەسەرتانە پێی یەکتری بشۆن. من نموونەیەکم پێدان تاکو ئەوەی بۆم کردن ئێوەش بیکەن.
یۆحەنا ١٣:١٤–١٥
ئێمەش دەبێت ژیانی خۆمان بۆ خوشک و براکانمان دابنێین.
یەکەم یۆحەنا ٣:١٦
چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات.
یۆحەنا ٥:١٩
چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت، زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.
پەندەکانی سلێمان ٢:٦
چونکە من دەم و داناییەکتان دەدەمێ کە هەموو بەرهەڵستکارانتان نەتوانن بەرگری بکەن و بەرپەرچی بدەنەوە.
لۆقا ٢١:١٥
چاوەڕێی یەزدان بە، خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە.
زەبوورەکان ٢٧:١٤
نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت. بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم.
دووەم کۆرنسۆس ١٢:٩
بۆ بانگکراوەکان، ئەوانەی خودای باوک خۆشی دەوێن و بەهۆی عیسای مەسیحەوە پارێزراون.
یەهوزا ١:١
عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات.
عیبرانییەکان ٢:١١
ئایا من ئاسمان و زەوی پڕناکەمەوە؟ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا ٢٣:٢٤
واتا پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.
ئەفەسۆس ١:٢٣
منم، منم یەزدان، لە من بەولاوە ڕزگارکەر نییە.
ئیشایا ٤٣:١١
چونکە خۆمان بیستمان و دەزانین کە ئەم پیاوە بەڕاستی ڕزگارکەری جیهانە!
یۆحەنا ٤:٤٢
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە لەگەڵت بێت.
تیتۆس ١:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

پەرستش
دوو پەیامی بەهێز لە خوداوە لە زەبوور 19دا بدۆزەرەوە، کە هێزی بێئەندازەی ئەو لە ڕێگەی دروستکردنەوە و…

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

مزگێنی
ئەرکی ڕۆحی پیرۆز لێرە لەسەر زەوی ئەوەیە کە مەسیح شکۆدار بکات و شتەکانی مەسیح پێشکەش بە ئێمە و ئەم جیهانە بکات…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…