١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ڕووناکی ڕۆژانە
ستایشی شکۆدار بکەن!
زەبوورەکان ٦٦:٢
ئەم گەلە بۆ خۆم شێوەم کێشاوە باسی ستایشم دەکەن.
ئیشایا ٤٣:٢١
پاکیان دەکەمەوە لە هەموو گوناهەکانیان کە لە دژی من کردوویانە، لە هەموو گوناه و یاخیبوونەکانیان خۆشدەبم کە لە دژی من کردوویانە. جا ئەم شارە بۆم دەبێتە ناوبانگ و شادی، ستایشکردن و شانازی، لەلای هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی کە ئەم هەموو چاکەیە دەبیستنەوە من بۆی دەکەم.
یەرمیا ٣٣:٨–٩
لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا.
عیبرانییەکان ١٣:١٥
ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من، گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد.
زەبوورەکان ٨٦:١٢–١٣
ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟ ... پایەبەرزە لە پیرۆزی، سامناک لە شکۆمەندی، دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟
دەرچوون ١٥:١١
بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم، بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم.
زەبوورەکان ٦٩:٣٠
سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت: «ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا، کارەکانت گەورە و سەیرە!
ئاشکراکردن ١٥:٣
وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین.
ئەفەسۆس ٢:٣
پێشتر ئێمەش گێل و یاخی و گومڕا بووین، کۆیلەی هەموو جۆرە هەوەسبازی و چێژ وەرگرتنێک بووین، لە قین و ئیرەییدا دەژیاین، ئێسکگران بووین، ڕقمان لە یەکتری بوو.
تیتۆس ٣:٣
سەرسام مەبە کە پێم گوتی: ”دەبێ لەدایک ببنەوە.“
یۆحەنا ٣:٧
ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟ من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم.
ئەیوب ٤٠:٣–٤
یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «خۆ چاوت نەبڕیوەتە سەر ئەیوبی بەندەم؟ لە زەویدا کەس نییە وەک ئەو، کەسێکی وا ڕاست و بێ کەموکوڕی، لەخواترسە و لە خراپە لادەدات.»
ئەیوب ١:٨
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.
زەبوورەکان ٥١:٥
ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: ﴿داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.﴾.
کردار ١٣:٢٢
هەرچەندە جاران کفرکەر و چەوسێنەر و توندڕەو بووم.
یەکەم تیمۆساوس ١:١٣
ئەوەی لە جەستە لەدایک بووە جەستەیە، ئەوەش لە ڕۆحی خودا لەدایک بووە ڕۆحە.
یۆحەنا ٣:٦
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن ژیانێک بژیت کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ویستی مەسیح بێت. فێر بە وەک عیسا بڕۆیت، ژیانی ئەو بۆ کەسانی…

ژیانی مەسیحی
پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی خزمەتکردنی مەسیح، شێوازە کاریگەرەکانی خزمەت، و ئەنجامە هەتاهەتاییەکانی خزمەتی دڵسۆزانە،…