٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد، بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.
زەبوورەکان ٦٠:٤
موساش قوربانگایەکی دروستکرد و ناوی لێنا «یەزدان ئاڵای منە» و.
دەرچوون ١٧:١٥
چونکە یەزدان وەک لافاو دێت، بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.
ئیشایا ٥٩:١٩
هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.
زەبوورەکان ٢٠:٥
”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست، وەرن با لە سییۆن باسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“
یەرمیا ٥١:١٠
بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشیویستووین.
ڕۆما ٨:٣٧
بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٧
دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە.
عیبرانییەکان ٢:١٠
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن.
ئەفەسۆس ٦:١٠
بەڵام بە ڕێگای ڕاستی نەبوو.
یەرمیا ٩:٣
تەنها ئەوەندەی کە ئازا بیت بۆم و لە جەنگەکانی یەزدان شەڕ بکەیت. جا شاول لەبەر خۆیەوە گوتی: «با دەستی منی بەسەرەوە نەبێت، بەڵکو دەستی فەلەستییەکانی بەسەرەوە بێت.»
یەکەم ساموئێل ١٨:١٧
ئەی هەموو گەلی خاکەکە، بەهێزبن و ئیش بکەن، ... مەترسن.“
حەگەی ٢:٤–٥
چاوتان هەڵبڕن و سەیری کێڵگەکان بکەن وا زەرد هەڵگەڕاون بۆ دروێنە.
یۆحەنا ٤:٣٥
چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت، ﴿ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت.
عیبرانییەکان ١٠:٣٧
بەڵام یەک شت پێویستە.
لۆقا ١٠:٤٢
زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟» ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت. تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.
زەبوورەکان ٤:٦–٧
چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار، ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ. گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو.
زەبوورەکان ٤٢:١–٢
ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیە، جەستەم شەیدای تۆیە، لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.
زەبوورەکان ٦٣:١
منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت. ... گەورەم، هەموو کاتێک ئەو نانەمان بدەرێ.
یۆحەنا ٦:٣٥, ٣٤
لەبەرپێی مەسیح دانیشت و گوێی لە فەرمایشتەکانی دەگرت.
لۆقا ١٠:٣٩
داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم، ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم: کە هەموو ڕۆژانی ژیانم لە ماڵی یەزدان نیشتەجێ بم، تاکو تەماشای جوانی یەزدان بکەم و لە پەرستگاکەی ورد ببمەوە.
زەبوورەکان ٢٧:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن زانینی پێشوەختە و نێوەندگیری مەسیح واتای ئەوەیە کە ئەو هەمیشە ئامادەیە بۆ پێداویستییەکانمان، نیعمەت…

کۆتایی زەمان
پێشبینی و بەڵێنەکانی کتێبی پیرۆز دەربارەی گەڕانەوەی مەسیح عیسا بگەڕێ، لە یەکەم هاتنییەوە تا گەڕانەوەی نزیکی…

ژیانی مەسیحی
بزانە چۆن ژیانێک بژیت کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ویستی مەسیح بێت. فێر بە وەک عیسا بڕۆیت، ژیانی ئەو بۆ کەسانی…

ژیانی مەسیحی
پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی خزمەتکردنی مەسیح، شێوازە کاریگەرەکانی خزمەت، و ئەنجامە هەتاهەتاییەکانی خزمەتی دڵسۆزانە،…