٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕووناکی ڕۆژانە
هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە.
فیلیپی ٤:٥
چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ خۆی بە دەنگی بەرز فەرمان دەدات، بە دەنگی سەرۆکی فریشتەکان و بە کەڕەنای خودا، لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و یەکەم جار ئەو مردووانە هەڵدەستنەوە کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک. ئینجا ئێمەی زیندوو کە ماوین، هەموومان لەگەڵیان لە هەوردا دەڕفێنرێین بۆ پێشوازی مەسیحی خاوەن شکۆ لە ئاسماندا، ئیتر هەمیشە لەگەڵ ئەو دەبین. بۆیە بەم قسانە یەکتری هانبدەن.
یەکەم سالۆنیکی ٤:١٦–١٨
شایەتی ئەمانە دەفەرموێ: «بەڵێ، بە پەلە دێم.» ئامین! وەرە، عیسای خاوەن شکۆ.
ئاشکراکردن ٢٢:٢٠
خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێبکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە.
دووەم پەترۆس ٣:١٤
لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە. خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن. ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٢–٢٤
ئێوەش ئارام بگرن و ورەتان بەرز بێت، چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە.
یاقوب ٥:٨
ماکەرەکەی بە باشترین لقە مێوەوە.
پەیدابوون ٤٩:١١
خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوو لەسەر گردێکی بەپیت. بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد، شامێویشی لێ چاند. قوللەیەکی چاودێری لە ناوەڕاست بنیاد نا ... بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت، بەڵام ترێی خراپی گرت.
ئیشایا ٥:١–٢
من وەک شامێوێک لە نایابترین جۆر تۆم چاند، ئیتر چۆن لێم گۆڕایت، گۆڕایت بۆ زڕمێو؟
یەرمیا ٢:٢١
ئێستا کردەوەکانی سروشتی دنیایی مرۆڤ ڕوونن، ئەوانیش: داوێنپیسی، گڵاوی، بەڕەڵایی، چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە ... بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە: خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاکە، دڵسۆزی، دڵنەرمی و بەسەرخۆدا زاڵبوون.
گەلاتیا ٥:١٩, ٢١–٢٣
منم مێوی ڕاستەقینە، باوکیشم ڕەزەوانەکەیە. هەر لقێک لە مندا بەر نەگرێت لێی دەکاتەوە. هەر لقێکیش بەر بگرێت پاکی دەکاتەوە تاکو بەرهەمی زیاتر بدات. بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە. ... باوکم شکۆدار دەبێت ئەگەر ئێوە بەرهەمی زۆر بگرن؛ بەوە دەردەکەوێ کە ئێوە قوتابی منن.
یۆحەنا ١٥:١–٢, ٤, ٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

عیسای مەسیح
بزانە چەند جار عیسا لە کتێبی پیرۆزەوە قسەی کردووە و کاریگەرییە قووڵەکەی لەسەر خزمەتەکەی. فێر بە بۆچی…
وەرگیراو
لێکۆڵینەوە لە واتای قووڵی «وشە بوو بە جەستە» لە ئینجیلی یۆحەنادا، جیاکردنەوەی مەسیح وەک وشەی زیندوو لە کتێبی…
عیسای مەسیح
مانا و هێزی قووڵی ناوی عیسا بگەڕێ، لە پێشبینییەکانی پەیمانی کۆنەوە تا ئاهەنگگێڕانی هەتاهەتایی لە شکۆمەندیدا.
کۆتایی زەمان
لێکۆڵینەوە لە گرنگی چاودێری دووەم و سێیەم لە پێشبینی کتێبی پیرۆز و گەڕانەوەی نزیکی عیسای مەسیح.
باوەڕ
بزانە چۆن ئەبراهام لینکۆڵن، باز ئاڵدرین، و ماتیو مۆری خاڵی هاوبەش و ئیلهامی خوداییان دۆزییەوە لە ڕێگەی…