«ئەی ئەوانەی دوای ڕاستودروستی کەوتوون، گوێم لێ بگرن، ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن: تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون و کونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون،
ئیشایا ٥١:١
ڕووناکی ڕۆژانە
«ئەی ئەوانەی دوای ڕاستودروستی کەوتوون، گوێم لێ بگرن، ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن: تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون و کونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون،
ئیشایا ٥١:١
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.
زەبوورەکان ٥١:٥
هیچ چاوێک بە میهرەبانییەوە تەماشای نەکردیت و دڵی پێت نەسووتا هەتا یەکێک لەمانەت بۆ بکات، بەڵکو ئەو ڕۆژەی لەدایک بووی لەبەر بێزلێبوونەوە لە دەشتودەر فڕێدرایت. «”من بەلاتدا تێپەڕیم و بینیم خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت، کە لە خوێنی خۆتدا پاڵکەوتبوویت، پێم فەرموویت: ’بژی!‘
حزقیێل ١٦:٥–٦
لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە، لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام. پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد. گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم، سروودێکی ستایش بۆ خودامان. زۆر کەس ئەمە دەبینن و دەترسن و پشت بە یەزدان دەبەستن.
زەبوورەکان ٤٠:٢–٣
کاتێک هێشتا لاواز بووین، مەسیح لە کاتی دیاریکراودا لە پێناو گوناهباران مرد. لەبەر ئەوەی بە دەگمەن کەسێک لە پێناوی مرۆڤێکی ڕاستودروست دەمرێت، لەوانەیە لە پێناوی مرۆڤێکی باش کەسێک بوێرێت بمرێت. بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین.
ڕۆما ٥:٦–٨
بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە.
ئەفەسۆس ٢:٤–٥
بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان، گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت، چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم، کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا، وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوە یان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.
ئیشایا ٦١:١٠
هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.
زەبوورەکان ٣٤:١–٣
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە، یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت، ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە. ئەی یەزدانی سوپاسالار، خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.
زەبوورەکان ٨٤:١١–١٢
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە.
زەبوورەکان ١٠٣:١
کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات.
یاقوب ٥:١٣
بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن،
ئەفەسۆس ٥:١٨–٢٠
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
کۆلۆسی ٣:١٦
لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێبوو.
کردار ١٦:٢٥
هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!
فیلیپی ٤:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٤ی ئابی ٢٠٢٦
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦
٢٢ی ئابی ٢٠٢٦
٢١ی ئابی ٢٠٢٦
٢٠ی ئابی ٢٠٢٦
١٩ی ئابی ٢٠٢٦
١٨ی ئابی ٢٠٢٦

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

گەشەی ڕۆحی
سڵاو و بەخێرهاتن بۆ ئەم پەیامە ڤیدیۆییە، کە دەربارەی بڕیارە دڵسۆزانەکان یان مەبەستەکان، واتە بڕیارەکانی…

عیسای مەسیح
لە زنجیرەکەماندا، "کتێبی پیرۆزی سەرسوڕهێنەرمان،" حەز دەکەین ئەمڕۆ سەیری چوار ئینجیلەکە بکەین. حەز دەکەم…

لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز
بەخێربێن بۆ ئەو کۆبوونەوەی دووەم و فێرکردنی ڤیدیۆیی لەژێر ناونیشانی، "کتێبی پیرۆزی نایابی ئێمە." ئەمڕۆ،…