«پلێتێکیش لە زێڕی بێگەرد دروستبکە و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵبکەنە، ”پیرۆزی بۆ یەزدان“.
دەرچوون ٢٨:٣٦
ڕووناکی ڕۆژانە
«پلێتێکیش لە زێڕی بێگەرد دروستبکە و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵبکەنە، ”پیرۆزی بۆ یەزدان“.
دەرچوون ٢٨:٣٦
کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت.
عیبرانییەکان ١٢:١٤
خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.»
یۆحەنا ٤:٢٤
هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات، هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو. هەموو وەک گەڵا سیس بووین، تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.
ئیشایا ٦٤:٦
موساش بە هارونی گوت: «ئەمە بوو مەبەستی یەزدان کاتێک فەرمووی: «”لەنێو ئەوانەی لێم نزیک دەبنەوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم و لەبەردەم هەموو گەل شکۆدار دەبم.“» هارون بێدەنگ بوو.
لێڤییەکان ١٠:٣
«ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە: لەسەر لووتکەی کێوەکە، هەموو چواردەوری پەرستگاکە دەبێتە شوێنێکی زۆر پیرۆز، ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە.
حزقیێل ٤٣:١٢
یاساکانت زۆر چەسپاون، ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە، بە درێژایی ڕۆژگار.
زەبوورەکان ٩٣:٥
بۆ ئەوان خۆم پیرۆز دەکەم، تاکو ئەوانیش لە ڕاستیدا پیرۆزکراو بن.
یۆحەنا ١٧:١٩
لەبەر ئەوەی ئەو سەرۆکی کاهینانە پایەبەرزەمان هەیە کە بە ئاسماندا تێپەڕی، عیسای کوڕی خودا، با دەستبگرین بەو باوەڕەی کە دانمان پێدا ناوە،
عیبرانییەکان ٤:١٤
بۆیە با بە متمانەوە لە تەختی نیعمەت بچینە پێش، بۆ ئەوەی بەزەیی وەربگرین و نیعمەت بدۆزینەوە تاکو لە کاتی پێویستدا یارمەتیمان بدات.
عیبرانییەکان ٤:١٦
سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم، زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم، جامەکەم لێوانلێو دەکەیت.
زەبوورەکان ٢٣:٥
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت.
زەبوورەکان ٣٤:٨–١٠
بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت. ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.
شینەکانی یەرمیا ٣:٢٢–٢٣
ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.
زەبوورەکان ١٦:٥–٦
پۆڵس یان ئەپۆلۆس یاخود پەترۆس، جیهان یان ژیان یان مردن، شتەکانی ئێستا یاخود داهاتوو، هەموو شتێک هی ئێوەیە،
یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢٢
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،
ئەفەسۆس ١:٣
من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم.
فیلیپی ٤:١١
بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایلبوون بێت قازانجێکی گەورەیە.
یەکەم تیمۆساوس ٦:٦
خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی.
فیلیپی ٤:١٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٥ی ئابی ٢٠٢٦
٢٤ی ئابی ٢٠٢٦
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦
٢٢ی ئابی ٢٠٢٦
٢١ی ئابی ٢٠٢٦
٢٠ی ئابی ٢٠٢٦
١٩ی ئابی ٢٠٢٦

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

گەشەی ڕۆحی
سڵاو و بەخێرهاتن بۆ ئەم پەیامە ڤیدیۆییە، کە دەربارەی بڕیارە دڵسۆزانەکان یان مەبەستەکان، واتە بڕیارەکانی…

عیسای مەسیح
لە زنجیرەکەماندا، "کتێبی پیرۆزی سەرسوڕهێنەرمان،" حەز دەکەین ئەمڕۆ سەیری چوار ئینجیلەکە بکەین. حەز دەکەم…

لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز
بەخێربێن بۆ ئەو کۆبوونەوەی دووەم و فێرکردنی ڤیدیۆیی لەژێر ناونیشانی، "کتێبی پیرۆزی نایابی ئێمە." ئەمڕۆ،…