لەو حەوت ڕۆژەدا نانی فەتیرە دەخورێت و هیچ شتێکی بە هەویرترش لەلاتان نەبینرێت، هیچ هەویرترشێک لە هەموو سنوورەکانتان نەبینرێت.
دەرچوون ١٣:٧
ڕووناکی ڕۆژانە
لەو حەوت ڕۆژەدا نانی فەتیرە دەخورێت و هیچ شتێکی بە هەویرترش لەلاتان نەبینرێت، هیچ هەویرترشێک لە هەموو سنوورەکانتان نەبینرێت.
دەرچوون ١٣:٧
ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت، من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە، لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە.
پەندەکانی سلێمان ٨:١٣
با خۆشەویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان لە خراپە بێت و بە چاکەوە بنووسێن.
ڕۆما ١٢:٩
لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٢
ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت.
عیبرانییەکان ١٢:١٥
ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە، پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم،
زەبوورەکان ٦٦:١٨
با هەرکەسێک خۆی تاقی بکاتەوە، ئینجا لە نانەکە بخوات و لە جامەکە بخواتەوە،
یەکەم کۆرنسۆس ١١:٢٨
بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»
دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
لەڕاستیدا ئەو جۆرە سەرۆکی کاهینانە هەموو پێویستییەکانمان دابین دەکات، ئەو پیرۆز و بێ گلەیی و بێگەردە، لە گوناهباران جیا کرایەوە و لە ئاسمان بەرزتر کرا.
عیبرانییەکان ٧:٢٦
دەزانن ئەو دەرکەوت تاکو گوناهەکان لاببات. ئەو خۆی بێ گوناهە.
یەکەم یۆحەنا ٣:٥
مارەکە بە ئافرەتەکەی گوت: «نا بەڕاستی نامرن، چونکە خودا دەزانێت ئەو ڕۆژەی کە دەیخۆن چاوتان دەکرێتەوە و ئیتر وەک خوداتان لێدێت و چاکە و خراپە دەزانن.»
پەیدابوون ٣:٤–٥
بەڵام دەترسم، وەک مارەکە حەوای بە فێڵەکەی هەڵخەڵەتاند، بیری ئێوەش لەو دڵسۆزی و پاکییە بۆ مەسیح چەواشە بکرێت،
دووەم کۆرنسۆس ١١:٣
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن،
ئەفەسۆس ٦:١٠–١١
بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن.
ئەفەسۆس ٦:١٣
هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.
ئەفەسۆس ٦:١٧
نەوەک شەیتان لەخشتەمان ببات، چونکە لە مەبەستەکانی بێئاگا نین.
دووەم کۆرنسۆس ٢:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
٢٩ی ئابی ٢٠٢٦
٢٨ی ئابی ٢٠٢٦
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

گەشەی ڕۆحی
سڵاو و بەخێرهاتن بۆ ئەم پەیامە ڤیدیۆییە، کە دەربارەی بڕیارە دڵسۆزانەکان یان مەبەستەکان، واتە بڕیارەکانی…

عیسای مەسیح
لە زنجیرەکەماندا، "کتێبی پیرۆزی سەرسوڕهێنەرمان،" حەز دەکەین ئەمڕۆ سەیری چوار ئینجیلەکە بکەین. حەز دەکەم…

لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز
بەخێربێن بۆ ئەو کۆبوونەوەی دووەم و فێرکردنی ڤیدیۆیی لەژێر ناونیشانی، "کتێبی پیرۆزی نایابی ئێمە." ئەمڕۆ،…