چاوەڕێی یەزدان بە، خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە، چاوەڕێی یەزدان بە.
زەبوورەکان ٢٧:١٤
ڕووناکی ڕۆژانە
چاوەڕێی یەزدان بە، خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە، چاوەڕێی یەزدان بە.
زەبوورەکان ٢٧:١٤
ئایا نەتزانی، یان نەتبیست؟ یەزدان خودای هەتاهەتاییە، بەدیهێنەری ئەمسەر و ئەوسەری زەوی. نە ماندوو و نە شەکەت دەبێت، کەس پەی بە تێگەیشتنی ئەو نابات. توانا بە ماندوو دەدات و بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.
ئیشایا ٤٠:٢٨–٢٩
مەترسە، چونکە لەگەڵتدام، مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم. بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم، بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.
ئیشایا ٤١:١٠
بوویت بە پەناگای هەژار، پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە، چەتر لە لێزمەی باران و سێبەر لە گەرما، چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکان لێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە،
ئیشایا ٢٥:٤
چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات. با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت.
یاقوب ١:٣–٤
کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە، چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن،
عیبرانییەکان ١٠:٣٥–٣٦
لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت و دەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار،
زەبوورەکان ٢٣:٢
بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوون کە ناتوانێت ئارام بێتەوە، ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات. خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»
ئیشایا ٥٧:٢٠–٢١
«وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە.
مەتا ١١:٢٨
لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە، کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون، کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ.
زەبوورەکان ٣٧:٧
چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا.
عیبرانییەکان ٤:١٠
مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین.
عیبرانییەکان ١٣:٩
بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی، بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح.
ئەفەسۆس ٤:١٤–١٥
وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستان دڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان. حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەی مێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە. با بمباتە هۆڵی خوانەکە، خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە.
گۆرانی گۆرانییەکان ٢:٣–٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
٢٩ی ئابی ٢٠٢٦
٢٨ی ئابی ٢٠٢٦
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦
٢٦ی ئابی ٢٠٢٦

بەزەیی
نموونەکەی سەمەریی باش بەزەیی خودا بۆ گوناهبارانی مردوو دەردەخات. ئایین هیچ یارمەتییەک پێشکەش ناکات، بەڵام…

بیستنی خودا
گرنگی هەبوونی 'گوێی بیستن' بۆ وشەی خودا و چۆنیەتی پاراستنی لە سەرنجلادان بدۆزەرەوە.

دڵسۆزیی خودا
وشەی نەگۆڕی خودا و بەڵێنەکانی، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ژیانی باوەڕدا. و خودا ناگۆڕێت چونکە ئەو تەواوە…

گەشەی ڕۆحی
سڵاو و بەخێرهاتن بۆ ئەم پەیامە ڤیدیۆییە، کە دەربارەی بڕیارە دڵسۆزانەکان یان مەبەستەکان، واتە بڕیارەکانی…

عیسای مەسیح
لە زنجیرەکەماندا، "کتێبی پیرۆزی سەرسوڕهێنەرمان،" حەز دەکەین ئەمڕۆ سەیری چوار ئینجیلەکە بکەین. حەز دەکەم…

لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆز
بەخێربێن بۆ ئەو کۆبوونەوەی دووەم و فێرکردنی ڤیدیۆیی لەژێر ناونیشانی، "کتێبی پیرۆزی نایابی ئێمە." ئەمڕۆ،…