ئازاری ٢٠٢٢ –گۆڤاری فەزڵ و ڕاستی
• زۆر سوپاس بۆ گۆڤارەکانی تشرینی یەکەم،تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. وتارەکەی «تێگەیشتن لە ویستی خودا» لەلایەن مارتن جیراردەوە زۆر نایابە. تەواوی نووسینەکە ڕاستییەکی بێگەردی فەرمایشتی خودایە. بەڕاستی هاندانێکی گەورەیە بۆ تەرخانکردنی خۆم. هەروەها شتێکی باشم لە وتاری «چۆن کتێبی پیرۆز بخوێنینەوە و لێکۆڵینەوەی لێ بکەین» دۆزییەوە، کە دەتوانم بۆ خزمەتێکی مانگانە بەکاری بهێنم.– نایجیریا
• زۆر سوپاسگوزارم لە ناخی دڵمەوە بۆ هاندانەکەتان لە ژیانی ڕۆحیی مندا لە ڕێگەی ئەم گۆڤارە و خزمەتە ئیلاهییەکەتانەوە. سوپاس.– هیندستان





