١٤ی ئایاری ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ١٥: مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت ... چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.
ئاشکراکردن ٢١:٤
مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە. یەزدانی باڵادەست فرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە، ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێت لە هەموو زەویدا،چونکە یەزدان فەرمووی.
ئیشایا ٢٥:٨
لەمەودوا خۆری تۆ ئاوا نابێت، مانگی تۆ کەم ناکات، چونکە یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی، ڕۆژانی ماتەمینیت تەواو دەبێت.
ئیشایا ٦٠:٢٠
دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،» ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت.
ئیشایا ٣٣:٢٤
چیتر لەناویدا دەنگی گریان و هاوار نابیسترێت.
ئیشایا ٦٥:١٩
ناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.
ئیشایا ٣٥:١٠
لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم، لە مردن دەیانکڕمەوە. ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟
هۆشەع ١٣:١٤
ئەوسا وشەی نووسراو دێتە دی: ﴿مردن بە سەرکەوتن لووش دراوە.﴾.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٤
ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان، چونکە بینراوەکان کاتین، بەڵام نەبینراوەکان هەمیشەیین.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٨
خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین.
ئەفەسۆس ٢:٦
مەترسە ... منم زیندووەکە! مردبووم.
ئاشکراکردن ١:١٧–١٨
باوکە، دەمەوێت ئەوانەی کە بە منت داون لەکوێ بم لەگەڵم بن.
یۆحەنا ١٧:٢٤
چونکە ئێمە ئەندامی جەستەی ئەوین.
ئەفەسۆس ٥:٣٠
ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە.
کۆلۆسی ١:١٨
ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا.
کۆلۆسی ٢:١٠
بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.
عیبرانییەکان ٢:١٤–١٥
چونکە هەر دەبێ ئەو سروشتە فەوتاوە نەفەوتاوی بپۆشێت و سروشتی مردوو نەمری بپۆشێت. کاتێک فەوتاو نەفەوتاویی دەپۆشێت و مردن نەمریی دەپۆشێت، ئەوسا وشەی نووسراو دێتە دی: ﴿مردن بە سەرکەوتن لووش دراوە.﴾.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٣–٥٤
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی ئایاری ٢٠١٨
یەکەم تیمۆساوس ٢:٨ · یۆحەنا ٤:٢٣–٢٤
١٢ی ئایاری ٢٠١٨
یەکەم یۆحەنا ٤:٧ · ڕۆما ٥:٥
١١ی ئایاری ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٣٤ · یەکەم سالۆنیکی ٥:٥–٦
١٠ی ئایاری ٢٠١٨
یەکەم یۆحەنا ٣:٨ · ئەفەسۆس ٦:١٢
٩ی ئایاری ٢٠١٨
عیبرانییەکان ١١:١ · یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٩
٨ی ئایاری ٢٠١٨
ئیشایا ٥٣:١٠ · یۆحەنا ١٢:٢٧–٢٨





