٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ٨: بەڵام خودا دڵتان دەناسێت
ڕووناکی ڕۆژانە
بە تەرازووەکان کێشرایت و نەقوستان دەرچوویت.
دانیال ٥:٢٧
چونکە یەزدان خودایەکی بەئاگایە، ئەوە کارەکان هەڵدەسەنگێنێت.
یەکەم ساموئێل ٢:٣
بەڵام خودا دڵتان دەناسێت. ئەوەی لای خەڵکی پایەدارە، لای خودا قێزەونە.
لۆقا ١٦:١٥
یەزدان وەک مرۆڤ تەماشا ناکات، چونکە مرۆڤ تەماشای ڕوخسار دەکات، بەڵام یەزدان تەماشای دڵ دەکات.
یەکەم ساموئێل ١٦:٧
خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە.
گەلاتیا ٦:٧–٨
چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟ یان کەسێک لە بەرامبەر ژیانیدا چ بەهایەک دەدات؟
مەتا ١٦:٢٦
بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم.
فیلیپی ٣:٧
ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت.
زەبوورەکان ٥١:٦
ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت، ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نابینیت.
زەبوورەکان ١٧:٣
یەکەم جار مەسیح وەک نۆبەرە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٢٣
دەنکە گەنم ئەگەر نەکەوێتە ناو زەوی و نەمرێت، بە تەنها دەمێنێتەوە. بەڵام کە مرد، ئەوسا بەرهەمی زۆر دەدات.
یۆحەنا ١٢:٢٤
ئەگەر یەکەمین بەرهەمی هەویرەکە کە پێشکەش کرابێت پیرۆزە، ئەوا هەموو هەویرەکەش پیرۆزە. ئەگەر ڕەگەکە پیرۆز بێت، ئەوا لقەکانیش.
ڕۆما ١١:١٦
بەڵام لە ڕاستیدا مەسیح لەنێو مردووان هەستایەوە و بووە نۆبەرەی نوستووان.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٢٠
ئەگەر لە شێوەی مردنەکەی لەگەڵیدا یەکمانگرتبێت، لە هەستانەوەکەشی ئاوا دەبین.
ڕۆما ٦:٥
عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.
فیلیپی ٣:٢٠–٢١
ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە.
کۆلۆسی ١:١٨
ئەگەر ڕۆحی ئەوەی عیسای لەنێو مردووان هەستاندەوە لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، ئەوا ئەوەی مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە بە ڕۆحی خۆی کە لە ئێوەدا نیشتەجێیە لەشی مردووشتان زیندوو دەکاتەوە.
ڕۆما ٨:١١
منم زیندووبوونەوە و ژیان. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەگەر بشمرێت زیندوو دەبێتەوە.
یۆحەنا ١١:٢٥
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨
شینەکانی یەرمیا ٣:٤١ · زەبوورەکان ١١٣:٥–٦
٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:١٢ · کۆلۆسی ١:١٨
٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨
ڕائووس ٣:١٨ · ئیشایا ٧:٤
٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨
دەرچوون ١٣:٧ · پەندەکانی سلێمان ٨:١٣
٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨
زەبوورەکان ٢٧:١٤ · ئیشایا ٤٠:٢٨–٢٩
١ی ئەیلوولی ٢٠١٨
گەلاتیا ٥:٢٢–٢٣ · ئیشایا ٢٩:١٩




