١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ١٢: دووەم کۆرنسۆس ٧:١٠
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە ئەو خەمبارییەی لە خوداوەیە، دەبێتە هۆی تۆبەکردن، ئەمەش ئەنجامەکەی ڕزگارییە و کەس لێی پەشیمان نابێتەوە.
دووەم کۆرنسۆس ٧:١٠
ئەوسا پەترۆس قسەکانی عیسای بیرکەوتەوە کە فەرمووی: «پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا.
مەتا ٢٦:٧٥
ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.
یەکەم یۆحەنا ١:٩
ئەوا پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.
یەکەم یۆحەنا ١:٧
گوناهەکانم بە شێوەیەک گرفتاریان کردووم ناتوانم ببینم. لە مووی سەرم زیاترن، ورەم بەرداوە. یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم، یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم.
زەبوورەکان ٤٠:١٢–١٣
تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە و هەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە.
هۆشەع ١٢:٦
قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە، ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.
زەبوورەکان ٥١:١٧
دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و برینیان ساڕێژ دەکات.
زەبوورەکان ١٤٧:٣
ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و داوای چیت لێدەکات: دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.
میخا ٦:٨
ئێستا بەرەوپیری ڕابکە و پرسیاری سەلامەتی خۆی و مێردەکەی و کوڕەکەی لێ بکە.» ژنەکەش گوتی: «باشین.
دووەم پاشایان ٤:٢٦
کە هەمان ڕۆحی باوەڕمان هەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٣
وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین، وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٦:٩–١٠
لە هەموو لایەکەوە پەستین، بەڵام تەنگەتاو نین؛ دەشێوێین، بەڵام بێ ئومێد نین؛ چەوسێنراوەین، بەڵام بەجێنەهێڵدراوین؛ بە زەویدا دەدرێین، بەڵام لەناو ناچین. هەمیشە مردنی عیسا لە جەستەماندا هەڵدەگرین، تاکو ژیانی عیسا لە جەستەماندا دەربکەوێت، بۆیە ورە بەرنادەین. ئەگەر بە ڕواڵەتیش لەناوبچین، ئەوا ناخمان ڕۆژ بە ڕۆژ نوێتر دەبێتەوە، چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە. ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان.
دووەم کۆرنسۆس ٤:٨–١٠, ١٦–١٨
ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە.
سێیەم یۆحەنا ١:٢
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
کۆلۆسی ١:١٠ · ڕۆما ١٢:١–٢
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
زەبوورەکان ٨٩:١٩ · ئیشایا ٤٣:١١
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
یەکەم سالۆنیکی ٥:٨ · یەکەم پەترۆس ١:١٣
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
زەبوورەکان ١٠٧:٨ · زەبوورەکان ٣٤:٨
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
کۆلۆسی ٣:٤ · یۆحەنا ١١:٢٥
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
دەرچوون ٣٠:٢٣ · دەرچوون ٣٠:٢٥



