١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ١٩: شوێنی پێیەکانم شکۆدار دەکەم
ڕووناکی ڕۆژانە
کەواتە بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە.
مەتا ٧:٢٠
ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با کەس چەواشەتان نەکات. ئەوەی ڕاستودروستی پەیڕەو بکات ڕاستودروستە، وەک چۆن ئەویش ڕاستودروستە.
یەکەم یۆحەنا ٣:٧
ئایا لە یەک کانیدا ئاوی سازگار و ئاوی سوێر هەڵدەقوڵێت؟ خوشکان و برایانم، ئایا دار هەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ بەم شێوەیەش کانی سوێر ئاوی سازگار نادات. کێ لەنێوتاندا دانا و تێگەیشتووە؟ با بە ڕەوشتی باشی نیشانی بدات، هەروەها بەو کارانەی کە بە بێفیزییەوە ئەنجامی دەدات و لە داناییەوە سەرچاوە دەگرێت.
یاقوب ٣:١١–١٣
با لەنێو بێباوەڕاندا ڕەوشتتان باش بێت، تاکو کاتێک بوختانتان پێ دەکەن گوایا ئێوە بەدکارن، کردەوە چاکەکانتان ببینن و لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەی خودا، ئەوانیش خودا شکۆدار بکەن.
یەکەم پەترۆس ٢:١٢
دار بە بەرهەمەکەی دەناسرێتەوە. ئەگەر دار باش بێت، بەرهەمی باش دەدات، ئەگەر دار خراپ بێت، بەرهەمی خراپ دەدات.
مەتا ١٢:٣٣
مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاکی ناخیدا، شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە گەنجینەی خراپی ناخیدا، شتی خراپ دەردەهێنێت.
مەتا ١٢:٣٥
چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کە من نەمکردبێت؟
ئیشایا ٥:٤
شوێنی پێیەکانم شکۆدار دەکەم.
ئیشایا ٦٠:١٣
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە.
ئیشایا ٦٦:١
بەڵام ئایا بەڕاستی خودا لەگەڵ مرۆڤ لەسەر زەوی نیشتەجێ دەبێت؟ ئەوەتا ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانەکان جێی تۆیان تێدا نابێتەوە، ئیتر چۆن ئەم پەرستگایە کە من بنیادم ناوە!
دووەم پوختەی مێژوو ٦:١٨
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”پاش کەمێک من جارێکی دیکە ئاسمان و زەوی، دەریا و وشکانی دەهەژێنم. هەموو گەلان دەهەژێنم و هەموو شتە گرانبەهاکانی گەلان دێن و ئەم ماڵە پڕ لە شکۆ دەکەم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. شکۆمەندی ئێستای ئەم ماڵە لە شکۆمەندی پێشتری مەزنتر دەبێت.
حەگەی ٢:٦–٧, ٩
پاشان ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێم بینی، چونکە ئاسمانی یەکەم و زەوی یەکەم بەسەرچوون، ئیتر دەریاش نەما. گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی: «ئەوەتا نشینگەی خودا لەگەڵ خەڵک، ئەویش لەگەڵیان نیشتەجێ دەبێت. ئەوانیش دەبن بە گەلی ئەو، خودا خۆی لەگەڵیاندایە و دەبێتە خودای ئەوان.
ئاشکراکردن ٢١:١, ٣
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
زەبوورەکان ٩٢:٥ · کۆلۆسی ١:٩
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
یۆحەنا ١٧:١٧ · یۆحەنا ١٥:٣
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١:٩ · عیبرانییەکان ١٠:٢٣
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
زەبوورەکان ٤٠:١٧ · زەبوورەکان ٣٧:٢٣–٢٤
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ئەفەسۆس ٥:٢٥–٢٦ · ئەفەسۆس ٥:٢
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
دووەم کۆرنسۆس ٧:١٠ · مەتا ٢٦:٧٥






