٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ٢١: ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەوەش بێتە لام، هەرگیز دەریناکەم.
یۆحەنا ٦:٣٧
ئیتر کاتێک هاوارم بۆ دەکات، گوێدەگرم، چونکە من میهرەبانم.
دەرچوون ٢٢:٢٧
ڕەتم نەکردنەوە و قێزم لێیان نەکردەوە، هەتا بە تەواوی لەناویان ببەم و پەیمانم لەگەڵیان بشکێنم، چونکە من یەزدانی پەروەردگاریانم.
لێڤییەکان ٢٦:٤٤
بەڵام من پەیمانەکەی خۆمت بەبیر دەهێنمەوە کە لە سەردەمی لاویێتیت لەگەڵ تۆدا گرێم دابوو، ئێستاش پەیمانێکی هەتاهەتاییت لەگەڵ دەبەستم.
حزقیێل ١٦:٦٠
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت.
ئیشایا ١:١٨
با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت و خراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی، با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە، بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە.
ئیشایا ٥٥:٧
عیسا منت لەیاد بێت کاتێک وەک پاشا دێیتە ناو شانشینەکەتەوە.» پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەمڕۆ لەگەڵ من لە بەهەشتدا دەبیت.
لۆقا ٢٣:٤٢–٤٣
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە.
ئیشایا ٤٢:٣
خودای باوک ئەوەی لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە.
کۆلۆسی ١:١٣
دەنگێکیش لە ئاسمانەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»
مەتا ٣:١٧
ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم، هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم.
ئیشایا ٤٢:١
هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە.
یۆحەنا ١:١٨
بەم شێوەیە خۆشەویستی خودا لەنێوانماندا دەرکەوت: خودا کوڕە تاقانەکەی خۆی ناردە جیهان تاکو بەهۆیەوە بژین. خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد. ئێمەش ئەو خۆشەویستییەی خودا کە بۆ ئێمەیە ناسیمان و باوەڕمان پێکرد. خودا خۆشەویستییە. ئەوەی لە خۆشەویستیدا دەژیێت.
یەکەم یۆحەنا ٤:٩–١٠, ١٦
منیش ئەو شکۆیەم داونەتێ کە تۆ بە منت داوە، تاکو ببنە یەک، وەک چۆن ئێمە یەکین. من لەواندام و تۆ لە مندای، تاکو بە تەواوی یەک بن، بۆ ئەوەی جیهان بزانێت تۆ منت ناردووە و ئەوانت خۆشویستووە هەروەک چۆن منت خۆشویستووە.
یۆحەنا ١٧:٢٢–٢٤
تەماشا بکەن باوک چ خۆشەویستییەکی پێداوین، تاکو پێمان بگوترێت ڕۆڵەی خودا! ئێمە ئەوەین!
یەکەم یۆحەنا ٣:١
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
مەتا ٧:٢٠ · یەکەم یۆحەنا ٣:٧
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ئیشایا ٢٧:٨ · دووەم ساموئێل ٢٤:١٤
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
زەبوورەکان ٩٢:٥ · کۆلۆسی ١:٩
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
یۆحەنا ١٧:١٧ · یۆحەنا ١٥:٣
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١:٩ · عیبرانییەکان ١٠:٢٣
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
زەبوورەکان ٤٠:١٧ · زەبوورەکان ٣٧:٢٣–٢٤






