٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, تشرینی دووەم ٢٧: ئەمە دیمەنی شێوەی شکۆمەندی یەزدان بوو
ڕووناکی ڕۆژانە
منیش ئەو شکۆیەم داونەتێ کە تۆ بە منت داوە.
یۆحەنا ١٧:٢٢
پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو. سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون ... ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە! شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.»
ئیشایا ٦:١–٣
ئیشایا ئەمانەی گوت، چونکە شکۆی ئەوی بینی و باسی کرد.
یۆحەنا ١٢:٤١
لە سەرووی هەموویەوە شێوەیەک وەک دیمەنی مرۆڤ لەسەر تەختەکە بوو. وەک دیمەنی پەلکەزێڕینە لە هەوردا لە ڕۆژی باران، شەوقەکەش ئاوا بوو بۆ دەوروبەری. ئەمە دیمەنی شێوەی شکۆمەندی یەزدان بوو.
حزقیێل ١:٢٦, ٢٨
شکۆمەندی خۆتم پیشان بدە.» هەروەها فەرمووی: «ناتوانیت ڕووم ببینیت، چونکە هیچ مرۆڤێک نییە بمبینێت و بژیێت.
دەرچوون ٣٣:١٨, ٢٠
هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای دەرخست.
یۆحەنا ١:١٨
چونکە خودا، ئەوەی فەرمووی: ﴿با لە تاریکیدا ڕووناکی بدرەوشێتەوە،﴾ ئەو لە دڵماندا درەوشایەوە، بۆ ڕووناککردنەوەی ناسینی شکۆی خودا لە ڕووی عیسای مەسیحدا.
دووەم کۆرنسۆس ٤:٦
ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت، ڕازی مەبە.
پەندەکانی سلێمان ١:١٠
لە بەرەکەی کردەوە و خواردی، دایە مێردەکەشی کە لەگەڵی بوو، ئەویش خواردی.
پەیدابوون ٣:٦
کاتێک عاخانی کوڕی زەرەح ناپاکی کرد لە شتە تەرخانکراوەکاندا، ئایا تووڕەیی یەزدان بەسەر هەموو کۆمەڵی ئیسرائیلدا نەباری؟ بەهۆی گوناهەکەیەوە تەنها خۆی لەناو نەچوو!“
یەشوع ٢٢:٢٠
دوای کۆمەڵ مەکەوە بۆ کاری خراپ و لە سکاڵاکردندا بە خواری شایەتی مەدە.
دەرچوون ٢٣:٢
چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە.
مەتا ٧:١٣
لەبەر ئەوەی کەسمان بۆ خۆی ناژیێت.
ڕۆما ١٤:٧
ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن.
گەلاتیا ٥:١٣
بەڵام وریابن سەربەستیتان نەبێتە کۆسپ بۆ لاوازەکان. ئاواش گوناه لە دژیان دەکەن و ویژدانی لاوازیان بریندار دەکەن، گوناه لە دژی مەسیح دەکەن.
یەکەم کۆرنسۆس ٨:٩, ١٢
هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین، هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
ئیشایا ٥٣:٦
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ڕۆما ٦:١٨ · مەتا ٦:٢٤
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
لۆقا ٨:٢١ · عیبرانییەکان ٢:١١–١٢
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
پەندەکانی سلێمان ١:٣٣ · زەبوورەکان ٩٠:١
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
یەهوزا ٢٠ · یۆحەنا ٤:٢٤
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
یۆحەنا ٦:٣٧ · دەرچوون ٢٢:٢٧
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
میخا ٧:٨ · ئیشایا ٤٣:٢–٣






