٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, کانونی یەکەم ٧: بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناه، تاکو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ببین بە ڕاستودروستی خودا.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٢١
بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
ئیشایا ٥٣:٦
ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە.
یەکەم پەترۆس ٢:٢٤
لەبەر ئەوەی وەک چۆن بە یاخیبوونی کەسێک زۆر کەس گوناهبار کران، بە هەمان شێوە بە گوێڕایەڵی کەسێک زۆر کەس بێتاوان دەکرێن.
ڕۆما ٥:١٩
بەڵام، کاتێک میهرەبانی خودای ڕزگارکەرمان و خۆشەویستییەکەی دەرکەوت، نەک بەهۆی کاری ڕاستودروست کە ئێمە کردوومانە، بەڵکو بە بەزەیی خۆی ڕزگاری کردین، ئەویش لە ڕێگەی ئەو شوشتنەوەیە بوو، کە بەهۆیەوە ڕۆحی پیرۆز لەدایکبوونەوەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی پێ بەخشین، ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە بە دڵفراوانییەوە ڕشتی بەسەرماندا، تاکو، پاش ئەوەی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کراین، بەگوێرەی هیوای ژیانی هەتاهەتایی ببینە میراتگر.
تیتۆس ٣:٤–٧
کەواتە ئێستا تاوانبارکردن بۆ ئەوانە نییە کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن.
ڕۆما ٨:١
یەزدان ڕاستودروستیمانە.“
یەرمیا ٢٣:٦
بۆ ئیسرائیل وەک شەونم دەبم.
هۆشەع ١٤:٥
کە بە من دەڵێن لەو کاتەی لەگەڵتانم شەرمنم، بەڵام کە لێتان دوورم بەرامبەر بە ئێوە بوێرم.
دووەم کۆرنسۆس ١٠:١
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە.
ئیشایا ٤٢:٣
«﴿ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات، چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.﴾» دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەمڕۆ ئەم نووسراوە پیرۆزەی گوێتان لێبوو هاتە دی.» هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە.
لۆقا ٤:١٨–١٩, ٢١–٢٢
مەسیحی خاوەن شکۆش ئاوڕی دایەوە و سەیری پەترۆسی کرد، ئینجا پەترۆس قسەکەی مەسیحی بیرکەوتەوە کە پێی فەرموو: «ئەمڕۆ پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا.
لۆقا ٢٢:٦١–٦٢
وەک شوان مێگەلەکەی دەلەوەڕێنێت: بە بازووی خۆی بەرخەکان کۆدەکاتەوە و بە باوەش هەڵیاندەگرێت، بە نەرمی شیردەرەکان بە پێش خۆی دەدات.
ئیشایا ٤٠:١١
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
زەبوورەکان ١١٩:٧١ · عیبرانییەکان ٥:٨
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ئەیوب ٢٨:١٢ · یاقوب ١:٥–٦
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ئەیوب ٥:٨ · پەیدابوون ١٨:١٤
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
یەکەم یۆحەنا ٢:٢٠ · کردار ١٠:٣٨
١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ئیشایا ٣٢:٢ · عیبرانییەکان ٢:١٤
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ئاشکراکردن ١:٤ · فیلیپی ٤:٧






