٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, کانونی یەکەم ٢٩: ئەوە فەرمایشتی یەزدانە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە.
ئەفەسۆس ٥:١٧
خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن.
یەکەم سالۆنیکی ٤:٣
تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە، بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.
ئەیوب ٢٢:٢١
ژیانی هەتاهەتاییش ئەوەیە کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە و عیسای مەسیح، ئەوەی کە ناردووتە.
یۆحەنا ١٧:٣
هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە.
یەکەم یۆحەنا ٥:٢٠
بێ وەستان لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکەین، داوا لە خودا دەکەین کە لە ڕێگای هەموو دانایی و تێگەیشتنێکی ڕۆحییەوە پڕ بن لە زانینی خواستی ئەو.
کۆلۆسی ١:٩
داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن، هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین.
ئەفەسۆس ١:١٧–١٩
لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە.
یاقوب ٤:٨
حەنۆخ دۆستی خودا بوو، ئیتر کەس نەیبینییەوە.
پەیدابوون ٥:٢٤
ئایا دووان پێکەوە هاتوچۆ دەکەن، بێ ئەوەی ڕێک بکەون؟
ئامۆس ٣:٣
بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە.
زەبوورەکان ٧٣:٢٨
یەزدان هەتا لەگەڵیدا بن لەگەڵتاندا دەبێت، ئەگەر ڕووی لێ بکەن بۆتان دەردەکەوێت بەڵام ئەگەر بەجێی بهێڵن بەجێتان دەهێڵێت. بەڵام کە لە تەنگانەکەیاندا گەڕانەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل و ڕوویان لەو کرد، بۆیان دەرکەوت.
دووەم پوختەی مێژوو ١٥:٢, ٤
خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «جا لێم دەپاڕێنەوە و دێن و نوێژم بۆ دەکەن، منیش گوێتان لێ دەگرم. ڕووتان لە من دەکەن و بۆتان دەردەکەوم، کاتێک بە هەموو دڵتانەوە ڕووتان لێم دەکەن.
یەرمیا ٢٩:١١–١٣
بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە، بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە، لەبەر ئەوەی کاهینێکی بەرزمان هەیە سەرپەرشتی ماڵی خودا دەکات، هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە.
عیبرانییەکان ١٠:١٩–٢٢
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٨ · عیبرانییەکان ١٣:١٤
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٨ · یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٨
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
تیتۆس ٣:٤ · یەرمیا ٣١:٣
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ڕۆما ٨:١٣ · گەلاتیا ٥:١٩
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ئیشایا ٢٧:٥ · یەرمیا ٢٩:١١
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
یەکەم سالۆنیکی ١:٣ · یۆحەنا ٦:٢٩






