٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ڕووناکی ڕۆژانە, کانونی یەکەم ٣٠: پێی خۆشەویستانی خۆی دەپارێزێت
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەو هەتا کۆتایی دەتانچەسپێنێت، تاکو لە ڕۆژی عیسای مەسیحی پەروەردگارماندا بێ گلەیی بن.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٨
ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ کەموکوڕی پێشکەشتان بکات، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان.
کۆلۆسی ١:٢١–٢٣
تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە.
فیلیپی ٢:١٥
خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێبکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە.
دووەم پەترۆس ٣:١٤
بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن.
فیلیپی ١:١٠
بۆ ئەوەی توانای هەیە لە کەوتن بتانپارێزێت، هەروەها بێ کەموکوڕی و بەوپەڕی شادییەوە لەبەردەم شکۆیەکەی ڕاتانبگرێت، بۆ تاکە خودای ڕزگارکەرمان لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، شکۆ و گەورەیی و توانا و دەسەڵات بۆ ئەوە، لە ئەزەلەوە و ئێستا و هەتاهەتایە!
یەهوزا ١:٢٤–٢٥
پێی خۆشەویستانی خۆی دەپارێزێت.
یەکەم ساموئێل ٢:٩
ئەگەر بڵێین لەگەڵیدا پێکەوە دەژین و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین، بەڵام ئەگەر بە ڕووناکیدا بڕۆین، هەروەک چۆن خودا لە ڕووناکیدایە، ئەوا پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.
یەکەم یۆحەنا ١:٦–٧
ئەوەی خۆی شوشتبێت تەنها پێویستی بە پێ شوشتن هەیە، تەواوی جەستەی پاکە.
یۆحەنا ١٣:١٠
ڕێگای داناییم پیشاندایت، بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت، لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە ... خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ، لێی دووربکەوە و تێپەڕە، با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت. ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە، هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن. بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە، پێت لە خراپە دووربخەوە.
پەندەکانی سلێمان ٤:١١–١٣, ١٥, ٢٥–٢٧
مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو خراپەیەک دەربازم دەکات و ڕزگارم دەکات بۆ شانشینە ئاسمانییەکەی. با هەتاهەتایە مەسیح شکۆدار بێت! ئامین.
دووەم تیمۆساوس ٤:١٨
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
مەرقۆس ٢:٥ · یەرمیا ٣١:٣٤
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٨ · عیبرانییەکان ١٣:١٤
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٨ · یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٨
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
تیتۆس ٣:٤ · یەرمیا ٣١:٣
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ڕۆما ٨:١٣ · گەلاتیا ٥:١٩
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨
ئیشایا ٢٧:٥ · یەرمیا ٢٩:١١






