١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ١٧: تاڵی لەسەر تاڵیم چێشت
ڕووناکی ڕۆژانە
تاڵی لەسەر تاڵیم چێشت. لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منت لە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد.
ئیشایا ٣٨:١٧
خودا کوڕە تاقانەکەی خۆی ناردە جیهان تاکو بەهۆیەوە بژین. خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد.
یەکەم یۆحەنا ٤:٩–١٠
کێ خودایەکی وەک تۆیە، کە لە تاوان دەبوورێت و لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟ هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت، چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت. دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە، تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە و هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.
میخا ٧:١٨–١٩
ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا، تۆش چاکت کردمەوە. ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە، منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ.
زەبوورەکان ٣٠:٢–٣
ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو، تۆم بیرکەوتەوە، نزاکەم گەیشتە لات، بۆ پەرستگای پیرۆزت.
یونس ٢:٧
بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی یەزدانم کرد ... لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە، لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام. پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد.
زەبوورەکان ٤٠:١–٢
بۆیە ئەمانە بنووسە لەوەی بینیت و ئەوەی هەیە و ئەوەی پاش ئەمەش دەبێت.
ئاشکراکردن ١:١٩
جا ئێستا لە تەمدا تەماشای ئاوێنە دەکەین.
یەکەم کۆرنسۆس ١٣:١٢
هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت.
عیبرانییەکان ٢:٨
هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریکدا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتاندا هەڵدێت.
دووەم پەترۆس ١:١٩
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥
بەڵام ئێوە ئەی خۆشەویستان، قسەکانی نێردراوانی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بهێننەوە یاد کە پێشتر گوتوویانە. پێی گوتن: «لە کۆتایی ڕۆژگار، هەندێک گاڵتەجاڕ پەیدا دەبن و دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون.»
یەهوزا ١:١٧–١٨
ڕۆح بە ڕاشکاوی دەفەرموێ کە لە کۆتایی ڕۆژگاردا هەندێک کەس لە باوەڕەکە هەڵدەگەڕێنەوە و بە دوای ڕۆحی چەواشە و فێرکردنەکانی ڕۆحە پیسەکان دەکەون.
یەکەم تیمۆساوس ٤:١
ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە.
یەکەم یۆحەنا ٢:١٨
شەو لە تەواوبوونە، وا ڕۆژ هەڵدێت. با کرداری تاریکی دابکەنین و چەکی ڕووناکی لەبەر بکەین.
ڕۆما ١٣:١٢
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:٢٥ · کۆلۆسی ٣:١–٣
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٨ · لۆقا ١١:٢
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٢٦:٣ · زەبوورەکان ٥٥:٢٢
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یەهوزا ٢٥ · یەکەم کۆرنسۆس ١:٣٠
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٦٥:١ · یەکەم کۆرنسۆس ٨:٦
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٣ · ئەفەسۆس ٥:٢٥






