٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ١: هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ
ڕووناکی ڕۆژانە
هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ.
یەکەم پەترۆس ١:٨
چونکە بە باوەڕ دەڕۆین نەک بە بینراو.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٧
خۆشماندەوێت، چونکە یەکەم جار ئەو خۆشیویستووین.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٩
ئێمەش ئەو خۆشەویستییەی خودا کە بۆ ئێمەیە ناسیمان و باوەڕمان پێکرد. خودا خۆشەویستییە. ئەوەی لە خۆشەویستیدا دەژیێت، ئەوا بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت، خوداش بە هەمان شێوە لەگەڵ ئەودا دەژیێت.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٦
هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن.
ئەفەسۆس ١:١٣
پلانی خودا ئەوەیە کە دەوڵەمەندی شکۆی نهێنییەکە بۆ گەلی خودا لەنێو نەتەوەکاندا ئاشکرا بکات، نهێنییەکەش ئەوەیە کە مەسیح لەناوتاندایە، ئەمەش هیوای شکۆدارییە.
کۆلۆسی ١:٢٧
ئەگەر یەکێک گوتی: «خودام خۆشدەوێت» و ڕقی لە خوشکی یان براکەی بێتەوە، ئەوە درۆزنە، چونکە ئەوەی خوشک و برای خۆی خۆشنەوێت کە بینیویەتی، ناتوانێت خودای خۆشبوێ کە نەیبینیوە.
یەکەم یۆحەنا ٤:٢٠
عیسا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی منت بینی، باوەڕت کرد؟ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی نەیانبینی و باوەڕیان هێنا.»
یۆحەنا ٢٠:٢٩
خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.
زەبوورەکان ٢:١٢
یەزدان ڕاستودروستیمانە.“
یەرمیا ٢٣:٦
هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات، هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.
ئیشایا ٦٤:٦
دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم، تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد.
زەبوورەکان ٧١:١٦
بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان، گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت، چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم، کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا، وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوە یان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.
ئیشایا ٦١:١٠
خێرا باشترین جلوبەرگ بهێنن و لەبەری بکەن.
لۆقا ١٥:٢٢
کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.» ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە.
ئاشکراکردن ١٩:٨
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. ... بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.
فیلیپی ٣:٨–٩
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٢:١–٢ · لۆقا ٩:٢٣
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
پەیدابوون ١٦:١٣ · زەبوورەکان ١٣٩:١–٤
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
دواوتار ٣٣:٢٥ · مەرقۆس ١٣:١١
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:٥ · عیبرانییەکان ١:١–٣
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:١٣–١٤ · یەکەم پەترۆس ٤:١٢–١٣
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕۆما ٣:٢٢ · دووەم کۆرنسۆس ٥:٢١






